riklam

گروپی موزیکی پایز بەشداری فێستڤاڵی نێودەوڵەتی بابل دەکات

مەڵتی میدیا 01:21 PM - 2026-10-15
فێستڤاڵی نێودەوڵەتی بابل PUKMEDIA

فێستڤاڵی نێودەوڵەتی بابل

فێستڤاڵی نێودەوڵەتی بابل دەستیپێکرد و لە کوردستانەوە گروپی موزیکی پایز بانگهێشتی فێستڤاڵەکە کراون و سبەینێ بە گۆرانی و موزیک بەشدار دەبن.

لەو بارەیەوە نەژاد بەرزنجی لێپرسراوی گروپی پایز لەلێدوانێکدا بۆ PUKMEDIA رایگەیاند: بەخۆشحاڵیە وەک تاکە گروپی کوردی بۆئەم ساڵ بانگهێشت کراوین، کە بەچەندین بەرهەمی موزیک و گۆرانی و ئاوازی ڕەسەن، بەشدار دەبین و ئامانجمانە لەفێستڤاڵەکەدا هونەری کوردی رەسەن باشتر وجوانتر دەربخەین، چونکە کلتورو هونەر مانای رەسەنایەتی وپێشکەوتنی ووڵاتە.

باسی لەوەشکرد: گروپی پایز گروپێکی دیارو ناسراوە لەسلێمانی و کوردستان، بەشداری چەندین فێستڤاڵی ناوخۆی و جیهانی کردوە لەگەڵ چەندین موزیکزان و گۆرانی بێژی ناسراو.

فێستڤاڵی  نێودەوڵەتی بابل فێستڤاڵێکی ساڵانەیەو لەشاری بابلی عێراق سازدەکرێت ، ئەم ساڵ سیانزەهەمین خولی فێستڤاڵەکە بۆ رۆشنبیری جیهانی یە کەتیایدا چالاکی جۆراوجۆری وەک لێکۆڵینەوە ،پانێل ، موزیک و گۆرانی ،سەمای فۆلکلۆری جیهانی و چەندین چالاکی تر بەرێوەدەچێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket