riklam

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 10:27 AM - 2026-10-15
باران و هەورە بروسکە PUKMEDIA

باران و هەورە بروسکە

كەشناسی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت , لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ باران بارین لە بەشی ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان،ئەمڕۆ پێنج شەممە 15-10-2026
ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت , لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ باران بارین لە بەشی ڕۆژئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات بەشێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند . پاشان باران بارین بە پچڕپچڕی لە ناوچەکانی تر لە کاتی جیاجیا دەبارێت .لەشەودا کاریگەری باران بارین لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەلاتی هەرێم زۆر دەبێت لە هەندێک کاتدا ئەگەری هەورە بروسکە هەیە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
پیرمام: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:32 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان:36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:22 پلەی سیلیزی

هاوکات سبەی هەینی 16-10-2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت هەندێک کات باران بارین بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت . لەکاتەکانی شەو کاریگەری باران بارین لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 33 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان:35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:20 پلەی سیلیزی


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket