riklam

سەرۆکی پێشووی فەرەنسا: ئەگەر کوردەکانی سووریا نەبوایە، سەرکەوتن بەسەر داعشدا نەدەبوو

کوردستان 11:00 PM - 2026-10-14
فەرانسۆ هۆلاند سەرۆکی پێشووی فەرەنسا میدیاکان

فەرانسۆ هۆلاند سەرۆکی پێشووی فەرەنسا

سەرۆکی پێشووی فەرەنسا ڕۆڵی کورد لە تێکشکاندنی ڕێکخراوی داعشدا بەرز دەنرخێنێت و داواش لە وڵاتەکەی دەکات پشتگیری و هاوکارییەکانی بۆ کوردان بەردەوام بێت.
 
فەرانسۆ هۆلاند سەرۆکی پێشووی فەرەنسا جەختیکردەوە کە کورد ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان لە تێکشکاندنی ڕێکخراوی داعشدا هەبووە، و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە پشتگیریی فەرەنسا بۆیان بەردەوام بێت.

فەرانسۆ هۆلاند لە کاتی کردنەوەی «ناوەندی کوردستان لە فەرەنسا» لە پاریسی پایتەخت ، بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتیی کوردی و فەرەنسی ئەم لێدوانەی دا.

هەر لە لێدوانەکەیدا وتی: سەرکەوتنی جیهانی بەسەر ڕێکخراوی داعشدا بێ بەشداریی کورد و قوربانیدانەکانیان بەدینەدەهات، و جەختیکردەوە کە سەرکەوتنی جیهان بەسەر داعشدا بێ بەشداری و خوێنی کوردەکانی سووریا بەدینەدەهات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket