riklam

بەهۆی برسێتیەوە لە دارفۆر زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستداوە

جیهان 10:35 PM - 2026-10-14
ئاوارەکانی سودان AP

ئاوارەکانی سودان

بەهۆی برسییەتی و بەدخۆراکییەوە،لە هەرێمی دارفۆر لە رۆژئاوای سودان زیاتر لە 500 ئاوارە لە کەمپەکان گیانیان لەدەستداوە، هۆشداریش لە خراپ بوونی زیاتری دۆخەکە دەدرێت.

محەمەد یەعقوب، لێپرسراوی کەمپی "تەویلە" لە ویلایەتی باکووری دارفور ئاشکرای کردووە: بەشێکی زۆری خێزانە ئاوارەکان کەمترین بڕی خۆراکیان دەستناکەوێت بۆئەوەی لە ژیاندا بمێننەوە، ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 500 کەس لە کەمپەکەدا.

 لێپرسراوی کەمپەکە داوای دەستێوەردانی بەپەلەی ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکات بۆ رزگارکردنی گیانی سەدان هەزار کەس،بەتایبەت کە دۆخەکە بەهۆی بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا، ئاڵۆزتر دەبێت

بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی دارفور، تەنیا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا زیاتر لە هەشت هەزار ئاوارەی نوێ گەیشتوونەتە کەمپی تەویلە لە نزیک شاری فاشر، لە کاتێکدا کەمپەکە بەدەست کەمیی خۆراک، ئاو و پێداویستییە سەرەکییەکانەوە دەناڵێنێت.

 هاوکات بەپێی خەمڵاندنە نێودەوڵەتییەکان، لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆی سودان لە نیسانی 2023وە، زیاتر لە سێ ملیۆن ئاوارە لە کەمپەکانی دارفور لە دۆخێکی مرۆیی کارەساتباردا دەژین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket