riklam

سەرۆکوەزیرانی عیراق لە سعودیەوە ئیدانەی هێرشەکانی سەر ئەو وڵاتە دەکات

عیراق 04:05 PM - 2026-10-14
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە نوسینگەی راگەیاندن

کۆبوونەوەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق، لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبووەوە و تاوتوێی پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکەیان کرد زەیدیش ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پاشا خالد لە ریاز کرد، و جەختی لەسەر رەتکردنەوەی ئامانجکردنی هاووڵاتییانی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنییەکان کردەوە.

بەپێی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق: عەلی زەیدی ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پاشا خالد لە ریاز کرد، و جەختی لەسەر رەتکردنەوەی ئامانجکردنی هاووڵاتییانی مەدەنی و دامەزراوە مەدەنییەکان کردەوە بەو پێیەی ئەوە مەترسییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی.

سەرۆکوەزیران هەڵوێستی نەگۆڕی عیراقی دووپات کردەوە لەسەر رێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکی وڵاتەکەی وەک دەستپێکێک بۆ هەر هێرشێک یان کارێک کە زیان بە ئاسایشی سعودیە و وڵاتانی ناوچەکە بگەیەنێت، هاوکات پابەندبوونی خۆی بە بنەماکانی رێزگرتن لە سەروەریی عیراق و وڵاتە دۆست و براکان دووپات کردەوە.

هەر لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکراوە: لەدیدارەکەدا  باسی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و سعودیە و رێگاکانی پەرەپێدانی کرد لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەت هەماهەنگیی ئەمنی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەییەکان.

لای خۆیەوە، شازادەی جێنشینی سعودیە پشتیوانیی شانشینی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عیراق دووپات کردەوە کە ئامانجیان بەهێزکردنی گفتوگۆ و بەدیهێنانی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket