ئەنجومەنی نوێنەران سبەی دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەت دەدات
عیراق 11:11 AM - 2026-10-14
راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەران
وێنەى کۆبوونەوەیەکى پێشترى ئەنجومەنى نوێنەران
ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق سبەینێ
بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومی کۆدەبێتەوە و ئەندامێکی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیى
کوردستان رایگەیاند: دوو پۆست پشکى کوردە.
بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە 15ى10ى2026 ، ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق کۆبوونەوەی
ژمارە 26 ئەنجام بدات، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی وەزاریی
حکومەتی فیدراڵی.
ئاسۆس عەلی ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق لە فراکسیۆنى
یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان بە PUKMEDIA ى راگەیاند: ئەنجومەن لە دانیشتنی
سبەینێدا دەنگ لەسەر کاندیدەکانی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت و کاندیدى پۆستە وەزارییە بەتاڵەکان و نوێیەکان
دەدات.
روونیشی کردەوە: پێم وایە ئەنجومەنى نوێنەران لە دانیشتنى سبەینێدا دەنگ لەسەر کاندیدەکان دەدات ، کە لەناویاندا دوو پۆستی پشکى کوردە، کە بریتین لە "جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوە
و نیشتەجێکردن".
ئەمەش لە كاتێکدایە کە عەلی زەیدى
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیاری کرد کە سبەینێ 15ی تشرینی یەکەمی 2026 وەکو
وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بکرێت، بە مەبەستی
دەنگدان لەسەر کاندیدانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە بەتاڵ و نوێیەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
02:56 PM - 2026-10-23 -
چین.. بەهۆى بومەلەرزەوە زیاتر لە 16 کەس گیانیان لەدەستدا
10:20 AM - 2026-10-23 -
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاترى تۆمارکرد
09:48 AM - 2026-10-23 -
لە پەرلەمانی نەرویج پێشوازی لە پۆڵا سیروان تاڵەبانی کرا
05:20 PM - 2026-10-22
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:59 AM - 2026-10-23 مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى زانکۆى سلێمانى دەکات
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:05 AM - 2026-10-23
سەرجەم دەرچووانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران
08:14 PM - 2026-10-22
قوباد تاڵەبانی: کردنەوەی یەکەمین ناوەندی ئارمات لە راپەڕین هەوڵێکی گرنگە
04:34 PM - 2026-10-22
قوباد تاڵەبانی یەكەمین ناوەندی داهێنانی ئەندازیاریی ئارمات لەراپەڕین دەكاتەوە
12:26 PM - 2026-10-22
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:05 AM - 2026-10-23 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لەبنەماڵەی حاجی حەمەدەمین ئاغای ئێنەیی دەكات
پرسەنامە 10:23 PM - 2026-10-22 -
سەرجەم دەرچووانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران
کوردستان 08:14 PM - 2026-10-22 -
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی حەمەدئەمین حاجی ئاغا ئێنەیی
پرسەنامە 07:21 PM - 2026-10-22 -
هاوخەمى مەڵبەندی 24ی راپەڕین بۆ کۆچى دوایى حەمەدئەمین حاجی ئاغا ئێنەیی
پرسەنامە 05:31 PM - 2026-10-22 -
لە پەرلەمانی نەرویج پێشوازی لە پۆڵا سیروان تاڵەبانی کرا
کوردستان 05:20 PM - 2026-10-22 -
فەرەنسا.. خۆپیشاندانەکانى رۆژى شەممە قەدەغە دەکرێت
جیهان 05:08 PM - 2026-10-22 -
قوباد تاڵەبانی: کردنەوەی یەکەمین ناوەندی ئارمات لە راپەڕین هەوڵێکی گرنگە
کوردستان 04:34 PM - 2026-10-22







دابەزێنە

