ئه‌مریكا.. هه‌ڵبژاردنی نیوه حوكمڕ‌انی ده‌له‌رزێنێت
جیهان 11:04 AM - 2026-10-13
میدیاکان
باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا
هه‌ڵبژاردنی نیوه له ئه‌مریكا به گرنگترین وێستگه‌ی سیاسی له‌و وڵاته داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده به‌هۆیه‌وه سه‌رۆك هه‌ڵنابژێردرێت، به‌ڵام كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر پرۆژه یاساكانی كۆنگرێس ده‌بێت و هاوكات وه‌ك راپرسییه‌كی گشتی بۆ كاره‌كانی دوو ساڵه‌ی پێشووی سه‌رۆك داده‌نرێت.
هه‌ڵبژاردنی نیوه چیه؟
به‌پێی مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستووری ئه‌مریكا، له نیوه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پیران به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت كه به هه‌ردووكیان ده‌وترێت كۆنگرێس و له باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵن له واشنتنی پایته‌خت، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له نهۆمی خواره‌وه‌یه و پیرانیش له سه‌ره‌وه، به‌وپێیه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌نها بۆ دووساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن و له دوو ساڵی یه‌كه‌می خولی سه‌رۆكایه‌تیدا هه‌ڵبژاردنێكی دیكه ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌ندامه‌كانیان كه ژماره‌یان 435 ئه‌ندامه و به‌سه‌ر هه‌ر 50 ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكادا دابه‌ش بوون و جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رجه‌میان ده‌كرێته‌وه، هۆكاری ئه‌وه‌شی كه پێیده‌وترێت، نیوه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه كه له نیوه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت.
هاوكات، هه‌ر له هه‌ڵبژاردنی نیوه‌دا كه ئه‌مساڵ له 3ی11ی2026 ئه‌نجامده‌درێت، سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌ڵده‌بژێردرێن، كه له بنه‌ڕ‌ه‌تدا ژماره‌یان 100 ئه‌ندامه و هه‌ر ویلایه‌تێك به دوو ئه‌ندام نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێن، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌كۆی 100 ئه‌ندام 33 ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێردرێن كه ماوه‌كه‌یان شه‌ش ساڵه، كه‌له رۆژی 3ی1ی2027 ده‌ستپێده‌كات و له رۆژی 3ی1ی2033 كاته‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت، ئه‌م نوێنه‌رانه هه‌ر دوو ساڵ جارێك 33 ئه‌ندامیان ده‌گۆڕ‌درێن.
مێژووی هه‌ڵبژاردنی نیوه
له‌ساڵی 1945 تا ئێستا، 20 هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خول له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام دراون، كه تێیاندا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار 18 جار تووشی دۆڕ‌ان بووه، له‌كاتێكدا ته‌نیا دوو جار ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ستهێناوه، به گشتی زۆرجار پارتی سه‌رۆك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی خولدا ده‌دۆڕ‌ێت، به‌تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران به به‌راورد به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ده‌نگه‌كانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، ته‌نها له دوو جاردا كه‌می نه‌كردووه، یه‌كه‌میان له ساڵی 1998 بوو له‌گه‌ڵ شكستهێنانی ڕ‌ێكاره‌كانی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك بیڵ كلینتۆن به‌هۆی ئابڕ‌ووچوونێكی ئه‌خلاقییه‌وه، و ئه‌وی دیكه‌یان كاتێك هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001 پشتیوانیی ئه‌مریكییه‌كانی بۆ سه‌رۆكی كۆماری، جۆرج ده‌بلیو بوش، به‌هێزتر كرد.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوه‌ی خول ڕ‌ۆڵێكی گرنگیان له گۆڕ‌انكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له نێوان هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكرات له وڵات‌دا گێڕ‌اوه، باراك ئۆباما هه‌ڵبژاردنی نوێكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی خولی ساڵی 2010 به "بۆردومان" وه‌سف كرد، كه تێیدا پارتی دیموكرات 64 كورسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و 6 كورسی له ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ده‌ست دا.
له هه‌ڵبژاردنی نوێكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی خولی ساڵی 1946یشدا، دیموكراته‌كان به سه‌رۆكایه‌تیی هاری ئێس ترومان 56 كورسییان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و 12 كورسییان له ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ده‌ست دا، ئه‌مه‌ش كۆنتڕ‌ۆڵی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كۆنگرێسی به‌خشییه پارتی كۆماری.
هه‌ڵبژاردنی نوێكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی خولی ساڵی 1994یش نازناوی "شۆڕ‌شی كۆماری" لێ‌نرا، كاتێك پارتی كۆماری 54 كورسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و 8 كورسی له ئه‌نجومه‌نی پیران به‌ده‌ست هێنا، بۆیه بۆ یه‌كه‌مین جار له دوای ساڵی 1953وه كۆنتڕ‌ۆڵی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كرد.
گرنگیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوه‌ی خول
هه‌ڵبژاردنی نوێكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی خولی ئه‌مریكا خاوه‌نی گرنگییه‌كی ده‌ستوورین، به‌هۆی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه ده‌یداته ڕ‌كابه‌ره سیاسییه‌كان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه و گۆڕ‌ینی هاوكێشه‌كان له ناوه‌ڕ‌استی خولی سه‌رۆكایه‌تیدا و به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان له‌ناو هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كۆنگرێسدا، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر سه‌پاندنی یاساكان له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌یه، كه به‌هۆیه‌وه پارتی براوه جا كۆماری یان دیموكراته‌كان، ده‌توانن ویسته‌كانی خۆیان یان پرۆژه یاساكانیان له ئه‌نجومه‌نه‌كه تێپه‌ڕ‌ێننن،چونكه هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه كه كۆنگرێسیان پێكهێناوه به‌رپرسه له تاوتوێكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسا فیدراڵییه‌كان و بودجه‌ی ئه‌مریكا.
كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پیران
هاوكات، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، زیاتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به ژیانی ڕ‌ۆژانه و گوزه‌رانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه، هاوكات ئه‌نجومه‌نی پیران نوێنه‌رایه‌تیی ویلایه‌ته‌كان و سیاسه‌تی نیشتمانی ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندكردن یان ڕ‌ه‌تكردنه‌وه‌ی دانانی وه‌زیره‌كان، باڵیۆزه‌كان، ئه‌ندامانی ئاژانسه فیدراڵییه‌كان، یاخود دادوه‌رانی دادگای باڵای هه‌یه، بۆیه بۆ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و پارتی ركابه‌ریش هه‌ڵبژاردنه‌كه گرنگی زۆری هه‌یه و سه‌رۆكی وڵات به وریایی و هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كات.
PUKMEDIA ئا / گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
02:56 PM - 2026-10-23 -
چین.. بەهۆى بومەلەرزەوە زیاتر لە 16 کەس گیانیان لەدەستدا
10:20 AM - 2026-10-23 -
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاترى تۆمارکرد
09:48 AM - 2026-10-23 -
لە پەرلەمانی نەرویج پێشوازی لە پۆڵا سیروان تاڵەبانی کرا
05:20 PM - 2026-10-22
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:59 AM - 2026-10-23 مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى زانکۆى سلێمانى دەکات
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:05 AM - 2026-10-23
سەرجەم دەرچووانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران
08:14 PM - 2026-10-22
قوباد تاڵەبانی: کردنەوەی یەکەمین ناوەندی ئارمات لە راپەڕین هەوڵێکی گرنگە
04:34 PM - 2026-10-22
قوباد تاڵەبانی یەكەمین ناوەندی داهێنانی ئەندازیاریی ئارمات لەراپەڕین دەكاتەوە
12:26 PM - 2026-10-22
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:05 AM - 2026-10-23 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لەبنەماڵەی حاجی حەمەدەمین ئاغای ئێنەیی دەكات
پرسەنامە 10:23 PM - 2026-10-22 -
سەرجەم دەرچووانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران
کوردستان 08:14 PM - 2026-10-22 -
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی حەمەدئەمین حاجی ئاغا ئێنەیی
پرسەنامە 07:21 PM - 2026-10-22 -
هاوخەمى مەڵبەندی 24ی راپەڕین بۆ کۆچى دوایى حەمەدئەمین حاجی ئاغا ئێنەیی
پرسەنامە 05:31 PM - 2026-10-22 -
لە پەرلەمانی نەرویج پێشوازی لە پۆڵا سیروان تاڵەبانی کرا
کوردستان 05:20 PM - 2026-10-22 -
فەرەنسا.. خۆپیشاندانەکانى رۆژى شەممە قەدەغە دەکرێت
جیهان 05:08 PM - 2026-10-22 -
قوباد تاڵەبانی: کردنەوەی یەکەمین ناوەندی ئارمات لە راپەڕین هەوڵێکی گرنگە
کوردستان 04:34 PM - 2026-10-22







دابەزێنە

