سلێمانی ئامادەکاری بۆ وەرزی باران بارین دەکات
کوردستان 08:56 PM - 2026-10-06
تایبەت
ئامادەکارییەکان بۆ رووبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو
بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی سنووری شاری سلێمانی کۆبووەوە، بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ رووبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتی عەتا محەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە، جێگری پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، و سەرۆکی شارەوانییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و رانیە و کەلار، و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی شارەوانییەکان و ئاوەدانکردنەوە و رێگەوبان، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاودێری سلێمانی و گەرمیان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی ئامادەکاریی بوو بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ و رووبەڕووبوونەوەی ئەگەرەکانی دروستبوونی لافاو. هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دابینکردنی بودجە و پێداویستی بەڕێوەبەرایەتییەکان کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو، پاککردنەوەی ئاوەڕۆکان و لابردنی زیادەڕۆییەکانی بەردەم رێڕەوەکانی ئاو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

