riklam

وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08
کێڵگەیەکی پەلەوەر ئاژانسەکان

کێڵگەیەکی پەلەوەر

کشتوکاڵ

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ دواخستنی سەندنەوەی باج لەسەر هێلکە و مریشکی هاوردە دەربڕی و داوای پێداچوونەوەی بەپەلەی کرد.

لە هەڵوێستێکی ناڕەزایەتیدا بۆ پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی لەڕاگەیەندراوێکدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:  بەهۆی پشتبەستن بە پلانە کشتوکاڵییەکان، کەرتی پەلەوەر گەیشتووەتە قۆناغی خۆژێنی و زۆری بەرهەمهێنان بە جۆرێک کە لە کۆی (59) پروژەی هێلکەی مێز، ساڵانە زیاتر لە (4.8) ملیار هێلکە بەرهەم دێت (لە کاتێکدا پێویستی ناوخۆ تەنها 1.8 ملیارە)، سەروو (2,100) پروژەی مریشکی گۆشت ساڵانە زیاتر لە (450) هەزار تۆن مریشک بەرهەم دەهێنن (لە کاتێکدا پێویستی هەرێم 150 هەزار تۆنە).

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دۆخە پیشانی دەدات کە بەرهەمی ناوخۆیی نەک تەنها پێداویستی هەرێم پڕدەکاتەوە، بەڵکو دەتوانێت بۆ تەواوی عیراقی دابین بکات، بۆیە لابردنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە بازاڕ دەخنکێنێت، زیانێکی دارایی قورس بە کەرتی پەلەوەری دەگەیەنێت و دەیان هەزار هەلی کار دەخاتە مەترسییەوە.

هاوکات، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی هەرێم لە دوو نامەی ناڕەزایەتیدا داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات لە جیاتی ئەم بڕیارە، هاوکاری دابینکەرانی ئالیک و کێڵگەکان بکات و ڕێگە بدات بەرهەمی زیادەی هەرێم بە ئاسانی بگاتە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket