نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09
ميدياكان
نەوت
پاش پێشكەوتنی گفتوگۆكان لە نێوان واشنتن و تاران و كەمبوونەوەی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ 9ی تشرینی یەكەمی 2026، نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 1.3% دابەزی و گەیشتە 102.91 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، هاوكات نرخی نەوتی تێكساس بەڕێژەی 1.2% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 90.40 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەم دابەزینە لە كاتێكدایە كە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی نێوان واشنتن و تاران پێشكەوتنیان بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە بۆ هێوركردنەوەی نیگەرانییەكان سەبارەت بە ئەگەری پچڕانی دابینكردنی نەوت لە ناوچەكەدا.
هاوكات شارەزایانی ئابوری ئاماژە بەوە دەكەن، كە نرخی نەوت هێشتا جێگیر نییەو بەرامبەر بە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پێشبینییەكانی خواست و خستنەڕووی جیهانیی هەستیارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

