riklam

پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی

کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09
نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەكە PUKMEDIA

نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەكە

كوردستان

نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەكە، لە پەیامێكدا بۆ هاووڵاتییان و گەنجانی شارەكە، جەخت لەسەر مافی ڕا دەربڕین دەكاتەوە و داوا دەكات خۆپیشاندانەكان بە ئاشتییانە بمێننەوە. هاوكات داوا لە گەنجان دەكات دان بە خۆیاندا بگرن، دوور بكەونەوە لە تێكدانی موڵك و ماڵ و پێكدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵگە و رێگریكردن لە هەر لایەنێك كە هەوڵی قۆستنەوەی دۆخەكە دەدات بۆ تێكدانی سەقامگیریی وڵات.

نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس پەیامێكی ئاڕاستەی هاووڵاتییانی پارێزگاكە كرد و رایگەیاند: ئەمڕۆ بە دڵسۆزییەوە بۆ ئاسایش و سەلامەتیی هەر تاكێكی ئێوە و ئاسایشی وڵاتەكەمان روتان تێدەكەم، دەربڕینی داواكردنی مافەكان مافێكی رەوایە و یاسا گەرەنتی كردووە، ئێمەش بە هەموو رێز و پێزانینێكەوە گوێ لە دەنگتان دەگرین.

راشیگەیاند: بۆ ئەوەی دەنگتان بە بەرزی و بەهێزی بمێنەتەوە، پێویستە هەموومان پارێزگاری لە ئاشتییانەبوونی ئەم جووڵانەوانە بكەین. تێكدانی موڵكوماڵ یان چوونە ناو ڕووبەڕووبوونەوە لە بەرژەوەندیی دۆزەكەتاندا نییە، بەڵكو سەرنجەكان لەسەر داواكارییە رەواكانتان دوور دەخاتەوە و زیان بە ئاسایشی كۆمەڵگە دەگەیەنێت."

نورەدین ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد: داوا لە هەمووتان دەكەم، بەتایبەتی گەنجان، كە ژیرانە بیربكەنەوە و خۆڕاگر بن، هێزەكانی ئاسایش رۆڵە و برای ئێوەن و ئەركیان پاراستنی ئێوە و دامەزراوە نیشتمانییەكانە، وەرن با دەست لە ناو دەست بنێین بۆ لەناوبردنی هەلی هەر لایەنێك كە هەوڵ دەدات هەست و نەستتان بقۆزێتەوە بۆ كێشكردنی وڵات بەرەو پشێوی و توندوتیژی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket