باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
عیراق 03:25 PM - 2026-10-08
AFP
کۆچبەران لیبیا وەک ڕێڕەوێکی ترانزێت بۆ ئەوروپا بەکاردەهێنن
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند: کە پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم کراوە کە گومان دەکرێت هاووڵاتیی عێراقی بن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 8ى10ى2026 ئەحمەد سەحاف کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عیراق
رایگەیاند: باڵیۆزخانەکە دەستی کردووە بە ڕێکارەکانی پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم کە گومان دەکرێت هاووڵاتیی عیراقی بن، وتیشى: ئەمە بە هەماهەنگی لەگەڵ مانگی
سووری لیبی ئەنجام دراوه.
ئەوەشی خستەڕوو: هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی لیبیاش هەیە بۆ
هەمان مەبەست و ئاماژەی بەوەش کرد: دەیان تەرم لە دەریای ناوەڕاستدا لە لای
کەناراوەکانی لیبیا بە خنکاوی دۆزراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد: هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی
ژمارەیەکی دیکە لە هاووڵاتییانی عیراقی کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ڕێگەی لیبیاوە
بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردووە.
راشیگەیاند: باڵیۆزخانەی عێراق بە بایەخێکی گەورە و بەپەلەوە چاودێری
چارەنووسی 18 کۆچبەری عێراقی دەکات کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە لیبیا،
ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە تەندروستییەکان و مانگی سووری
لیبی بۆ بەدواداچوونی چارەنووسیان و دڵنیابوونەوە لەو زانیارییانەی کە باسیان لە
خنکانیان دەکرد لە دەریای ناوەڕاستدا بەهۆی کۆچی نایاساییەوە لە ڕێگەی لیبیاوە بۆ
ئەوروپا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

