ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09
PUKMEDIA
دەروازەی زانکۆی سلێمانی
زانكۆی سلێمانی، دەستكەوتێكی بەرچاوی لە ڕیزبەندیی جیهانیی زانكۆی ستانفۆرد بۆ ساڵی 2026 تۆمار كرد و 15 مامۆستای زانكۆكە ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان.
زانكۆی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد: هەموو ساڵێك، زانكۆی ستانفۆرد، بە هاوبەشی لەگەڵ ئێڵسڤییەر و بەپشتبەستن بە داتابەیسی سكەوپەس، هەڵسەنگاندن بۆ كاریگەرترین تویژینەوەكانی توێژەرانی جیهان دەكات و پۆلێنیان دەكات بەسەر 22 بواری سەرەكی و 174 بواری لاوەكیی زانستیدا، دەستنیشانكردنی توێژەرەكانیش پشتبەستە بە (Composite Score)ی توێژینەوەكانیان، كە ئەویش لەسەر بنەمای ئەم پێوەرانەیە:
كۆی ژمارەی ئاماژەپێدان بە توێژینەوەكان
ژمارەی H-index
ژمارەی Hm-index
ژمارەی ئاماژەپێدانەكان بەو توێژینەوانەی توێژەرەكە بەتەنها نووسیویەتی
ژمارەی ئاماژەپێدانەكان بەو توێژینەوانەی توێژەرەكە وەك نووسەری یەكەم ناوی هاتووە
ژمارەی ئاماژەپێدانەكان بەو توێژینەوانەی توێژەرەكە وەك كۆتا نووسەر ناوی هاتووە
راشیگەیاند: بەبەراورد بە ساڵی 2024، زانكۆی سلێمانی بەرەوپێشچوونی لە ڕیزبەندیی ساڵی 2026 بۆ هەردوو پۆلی هەڵسەنگاندنەكە بەخۆیەوە بینیوە:
هەڵسەنگاندن بۆ یەك ساڵ: ژمارەی توێژەران لە 11 توێژەرەوە بۆ 15توێژەر زیادی كردووە.
هەڵسەنگاندنی درێژخایەنی پیشەیی: ژمارەی توێژەران لە 3 توێژەرەوە بۆ 5 توێژەر زیادی كردووە.
ئەم دەستكەوتە پابەندبوونی بەردەوامی مامۆستایانمان بە پێشخستنی زانست و توێژینەوەی زانستی نیشان دەدات.
زانكۆی ستانفۆرد یەكێكە لە زانكۆ بەناوبانگەكانی ئەمەریكا و لە ساڵی (1885)دا دامەزراوەو داتابەیسی سكەوپەس یەكێكە لە بەناوبانگترین داتابەیسەكان، كە باشترین گۆڤارە زانستییەكانی تێدا تۆمار كراوە و ژمارەی ئاماژەپێدان بە توێژینەوەی توێژەران تۆمار دەكات، هاوكات ئێڵسڤییەر دامەزراوەیەكی بڵاوكردنەوەیە و خاوەندارێتی داتابەیسی سكەوپەس دەكات.
بۆ بینینی ئەنجامەكان لەسەر ماڵپەڕی ئێڵسیڤییەر، كلیك لێرە بكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

