riklam

كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە

کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09
تاوەباران و بروسكە PUKMEDIA

تاوەباران و بروسكە

كوردستان

كەشناسی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ شەپۆلێكی تاوەبارانی كورتخایەن و بروسكە ناوچەكە دەگرێتەوەو لە كاتەكانی شەودا كاریگەری شەپۆلەكە لاواز دەبێت و سبەینێش كەشوهەوا جێگیر دەبێت. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ 9ی 10ی 2026، ئاسمان لە زۆربەی كاتەكان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بروسكە و تاوە بارانی كورت خایەن لە ناوچە جیاجیا بە پچڕپچڕی هەیە، لەكاتەكانی شەودا كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكەمان لاواز دەبێت و كەش ئاسایی دەبێت . 

كەشناسی هەرێم راشیگەیاند: بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر:30  پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆك: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 30  پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 36  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی

كەشناسی راشیگەیاندووە: سبەی  شەممە  10ی 10ی 2026، ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە  دەبێت:

هەولێر:31  پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆك: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 30  پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 37  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket