riklam

کەشناسی هەرێم: لە مانگێکدا 50 بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە

کوردستان 04:51 PM - 2026-10-06
نەخشەی روودانی بوومەلەرزە لە هەرێم کەشناسی هەرێم

نەخشەی روودانی بوومەلەرزە لە هەرێم

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای دەکات لە ماوەی مانگی ئەیلولدا 50 بوومەلەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم تۆمار کراوە، دەشڵێت: بەهێزترین گوڕی بومەلەرزە لە پارێزگای دهۆک بووە.

کەشناسی هەرێم، رایگەیاندووە: ژمارەی ئەو بوومەلەرزانەی کە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان 1ی9ی2026 تاوەکو 30ی9ی2026، بریتی بووە لە 50 بوومەلەرزە، کە 38 بوومەلەرزە لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون، لە پارێزگای هەولێر 8 بوومەلەرزە و پارێزگای دهۆکیش 3 بوومەلەرزە تۆمارکراوە، بەڵام له پارێزگای هەڵەبجە یەک بوومەلەرزە تۆمار کراوە.

دەشڵێت: بەهێزترین بوومەلەرزەی تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای دهۆک روویداوە بە گووڕی 3 پلەی ڕێختەر، ئەم بوومەلەرزەیە لە دووری نزیکەی (3 کم) له باشووری ڕۆژهەڵاتی باعەدرێ لە 15ی9ی2026 تۆمارکراوە.

 پەیوەست بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە: بوومەلەرزەی تۆمارکراوەکان له ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و لە خانەقین و دەوروبەری بریتی بووە لە 2 بوومەلەرزە، کە بەهێزترین تۆماری بوومەلەرزەش لە دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان و عیراق لە ناو خاکی تورکیا بووە بە گووڕی(5.1)ی پلەی ڕێختەر لە دووری (28 کم) لە باکووری (ئورفا) لە رۆژی 24ی9ی2026 تۆمارکراوە.

پەیوەست بە زۆرترین ژمارەی بوومەلەرزەی تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان، کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، کە زۆرترینی  لە نێوان گووڕی (1 - 2) پلەی ڕێختەردایه، کە ژمارەیان (34) بوومەلەرزەیە، دوای ئەوە گووڕی (2 - 3) پلەی ڕێختەر دێن، کە ژمارەیان (11) دانەیە، هەروەها (4) بوومەلەرزەش بە گووڕی کەمتر له(1)ی پلە ڕێختەر دێت. تەنها یەک دانە بوومەلەرزە بە گووڕی (3)ی پلەی ڕێختەر تۆمارکراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket