riklam

لە هەڵەبجە هەلی کار بۆ 305 گەنجی سنورەکە راگەیەندرا

کوردستان 04:25 PM - 2026-10-06
رەخساندنی هەلی کار بۆ 305 گەنجی هەڵەبجە پارێزگای هەڵەبجە

رەخساندنی هەلی کار بۆ 305 گەنجی هەڵەبجە

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی نوخشە ناسیح، پرۆژەیەکی هاوکاریی بژێویی تاکەکەسی دەرفەتی کار بۆ 305 گەنجی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەرەخسێنێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگاری هەڵەبجە، پرۆژەکە لەلایەن رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM)ەوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێت، چەندین تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە؛ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووکەکان، راهێنانی پیشەیی و  دواترخستنەسەرکار، هەروەها فراوانکردنی پڕۆژە ئابورییەکان و  دابینکردنی پارەی کاش بەرانبەر کار بۆ گەنجەکانی سنورەکە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، سەرەڕای سوودمەندبونی راستەوخۆی گەنجانی بێکار لەم دەرکەوتە، هاوکات چەندین سێکتەری خزمەتگوزاری لە سنورەکە، وەک کشتوکاڵ، پەروەردە و بەشی باخچەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی لە بەرهەم و ئەنجامەکانی ئەم پڕۆژەیە سوودمند دەبن.

لای خۆیەوە، نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، سوپاس و  دەستخۆشی لە رێکخراوی (IOM) کرد لەپای بەردەوامی پاڵپشتییەکانیان بۆ رەخساندنی هەلی کار و جێبەجێکردنی پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگاکەدا و داواشێ کرد بەردەوامبێت لەو هاوکاریی و پشتیوانییە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket