riklam

ئاسایشی هەرێم گروپێکی چەکداری داعش دەستگیردەکات

کوردستان 09:27 PM - 2026-10-05
لۆگۆی ئاسایش PUKMEDIA

لۆگۆی ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێم، گرووپێکی چەکداری داعش سەربە(ویلایەتی کوردستان)ی هەڵوەشاندەوە و ٢٢ ئەندامی گرووپەکە دەستگیردەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش رایگەیاندووە: لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەڕۆژانی ٨ -٢٠٢٦/٩/١٢ لەماوەی (٩٦) سەعات، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان، لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە ٢٢ تۆمەتبار لەسنووری (سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن، خورماڵ، سیروان) دەستگیربکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، پیلانی چەکدارانی داعش-کەتیبەی ( ٥ )ی سەربە ویلایەتی کوردستان، بریتی بووە لە، خۆڕێکخستن و وەرگرتنی بەیعەت لەئەندامانی گرووپەکە، دانانی بۆمب و تەقینەوە لەناو پارێزگای هەڵەبجە، چاودێریکردن و تەقەکردن لەهێزەئەمنییەکان لەکاتی مەشق و ڕاهێنان بەچەکی قورس و مامناوەند، دروستکردنی ئەماڕەتێک لەناوچەکانی( هەورامان یان شارەزوور )، بەستنەوەی پەیوەندی شانە نووستووەکانی داعش لەکوردستان و عێراق لەگەڵ تیرۆریستانی دەرەوە، کۆکردنەوەی پارە بەمەبەستی کڕینی چەک.

ئەوەش خراوەتە روو، لەم ئۆپراسیۆنەدا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی و سەربازی، کە بریتین لە یەک چەکی جۆری ئاربیجی و سێ گوللە و پێنج حەشوە، یەک گولە هاوەن، شەش بۆمبی دەستی (رومانە)، شەش چەکی جۆری کڵاشینکۆف و ١٣ مەخزەن و ٣٠٠ فیشەک، دوو دەمانچە و ١٠٠ فیشەک، یەک کامێرای چاودێری، یەک دووربینی سەربازی، جلوبەرگ و کەلوپەلی سەربازی.

ئاسایش ئەوەشی راگەیاندووە: تۆمەتباران بەماددەی(٢)ی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەكەدا بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket