riklam

تێزی دکتۆرای فاروق جەمیل کەریم پەسەند کرا

کوردستان 03:46 PM - 2026-10-04
گفتوگۆی تێزی دكتۆرای ڕۆڵی تەکنۆلۆجیای نوێی میدیایی لە بەرهەمهێنانی ڕۆژنامەوانیی ماڵپەڕە هەواڵییە کوردییەکاندا کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی

گفتوگۆی تێزی دكتۆرای ڕۆڵی تەکنۆلۆجیای نوێی میدیایی لە بەرهەمهێنانی ڕۆژنامەوانیی ماڵپەڕە هەواڵییە کوردییەکاندا

تێزی دكتۆرای فاروق جەمیل کەریم بەناونیشانی (ڕۆڵی تەکنۆلۆجیای نوێی میدیایی لە بەرهەمهێنانی ڕۆژنامەوانیی ماڵپەڕە هەواڵییە کوردییەکاندا) په‌سه‌ند كرا، کە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (PUKMEDIA) وەک بەشێک لە سامپڵی توێژینەوەکە وەرگیرابوو.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێككه‌وتی 4 تشرینی یەکەمی 2026، له‌ هۆڵی CDC كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار (فاروق جەمیل کەریم) به‌ناونیشانی (ڕۆڵی تەکنۆلۆجیای نوێی میدیایی لە بەرهەمهێنانی ڕۆژنامەوانیی ماڵپەڕە هەواڵییە کوردییەکاندا) لە بەشی تەکنیکی میدیای کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی بەبه‌ڕێوه‌چوو،کە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (PUKMEDIA) وەک بەشێک لە سامپڵی توێژینەوەکە وەرگیرابوو.


دوای گفتوگۆی سەرۆک و ئه‌ندامانی لیژنه‌کە‌ و بەرگریی خوێندكار و سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی، تێزەکە پەسەندکرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەم به‌ڕێزانه‌:

د. هێرش ڕسول مراد/ پرۆفیسۆر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ سەرۆک
د. یەحیا عومەر فه‌تاح/ پرۆفیسۆر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ ئەندام
د. ئازاد عبدالعزیز محه‌مه‌د/ پرۆفیسۆری یاریدەدەر/ زانکۆی صەلاحەدین/ ئەندام
د. جوان جلال الدین محی الدین/ پرۆفیسۆری یاریدەدەر/ زانکۆی سلێمانی/ ئەندام
د. به‌رهه‌م خالد ئه‌حمه‌د/ پرۆفیسۆری یاریدەدەر/ زانکۆی سلێمانی/ ئەندام
د. باقر داوود حسین/ پرۆفیسۆری یاریدەدەر/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ ئەندام و سەرپەرشتیار.

 بەناوی سەرنوسەر و ستافی (PUKMEDIA)  پیرۆزبایی ئاڕاستەی ( فاروق جەمیل کەریم   ) دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زانستی زیاتری بۆ دەخوازین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket