riklam

کەشناسی هەرێم: لە سلێمانی و حاجی ئۆمەران زۆرترین باران باریوە

کوردستان 10:02 PM - 2026-10-02
باران بارین میدیاکان

باران بارین

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بڕی بارانی 12 سەعاتی ڕابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە لە سلێمانی و حاجی ئۆمەران زۆرترین بڕی باران باریوە 8 ملیمی تێپەڕ کردووە.

بەپێی کەشناسی هەرێم، لە حاجی ئۆمەران 8.4 ملم و لە سلێمانی 8.2 ملم و دەربەندیخان 4.4 ملم باران باریوە، لە ناوچەکانی دیکەش بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 3.4 ملم
شەمامک 1.4 ملم
پیرمام 3.3 ملم
چەمچەماڵ 0.5 ملم
زاخۆ 3.8 ملم
ئامێدی 0.2 ملم
بارزان 2.0 ملم
بازیان 1.4 ملم
هەڵەبجە 0.2 ملم
هەڵشۆ 4.2 ملم
خەبات 1.0 ملم
مەیدان 0.8 ملم

کەشناسی هەرێم، پێشبینی دەکات ئەمشەو نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی هەبێت کە هەندێ جار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی و هەڵەبجە) و بە شێک لە ناوچە شاخاوییەکانی و بەشێکی گەرمیان , هەروەها ئەگەری بارینی هەندێک نمە باران هەیە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین، بەڵام بۆ ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم هەولێر و دەورو بەری باران بارین ئەگەرێکی لاوازە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket