وەزارەتی نەوتی عیراق: رۆژانە 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت
عیراق 03:46 PM - 2026-09-20
واع
هەناردەی نەوتی عیراق
وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی رایگەیاند کە پاڵاوگە نیشتمانییەکان بە تەواوی
توانای بەرهەمهێنانیانەوە کار دەکەن و کۆگای ستراتیژیی سووتەمەنی رێکخراوە، ئاشکراشی کرد هەناردەکردنی نەوت گەیشتووەتە 2.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
سەلیم رووکابی وتەبێژی وەزارەتی نەوت، ئاشکرای کرد: ئەنجامدانی
گرێبەستی درێژخایەن بۆ دابینکردنی بەنزینی موحەسەن و گازوایل بە مەبەستی
پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ و بەهێزکردنی کۆگای ستراتیژییە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوت ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پلانیان هەیە لە رێگەی فراوانکردنی
پاڵاوگەکانی دیوانییە و میسانەوە توانای پاڵاوتن زیاتر بکەن.
لە بارەی هەناردەکردنیشەوە، سەلیم رووکابی وتەبێژی وەزارەتی نەوت،
ئاشکرای کرد: لە رێگەی باشوری وڵاتەوە، نزیکەی دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل هەناردە
دەکرێت، کە ئەم بڕەش کاریگەری گرژییەکانی ناوچەکە و داخستنی گەروی هورمزی لەسەرە.
وتیشی: نزیکەی 200 هەزار بەرمیلیش لە رێگەی دەروازەکانی هەرێمی
کوردستانەوە هەناردە دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

