كاروان گەزنەیی: یەكێتی سورە لەسەر ئەو بەڵێنانەی لەكاتی هەڵبژاردن بە خەڵكی كوردستانی داوە
ی ن ک 07:01 PM - 2026-09-20
PUKMEDIA
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: یەكێتی خوازیاری پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لەسەر بنەمای هاوسەنگی و بەشداریكردنی تەواوی لایەنەكان، هاوكات جەختیكردەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر هاوپەیمانێتییەكەمان لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ نییە و پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانیشمان بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بەكاردەهێنن.
یەكێتی جێی متمانەی وڵاتانی دراوسێ و جیهانە
ئەمڕۆ 20ی 9ی 2026، كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەفتەی رابردوو وەفدی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ گەیشتە تاران و لەلایەن سەرۆككۆماری ئێران و سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران و لێپرسراوانی باڵای ئەمنی پێشوازییان لێكرا، ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە كە یەكێتی وەك هێزیكی كاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی عیراق رۆڵێكی كاریگەرو كارای هەیەو بووەتە جێی متمانە لەسەر ئاستی وڵاتانی دراوسێ و جیهان.
راشیگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ كۆماری توركیا، وڵاتانی خلیج، بەریتانیا، فەڕەنساو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەیەو مەبەستییەتی پەیوەندییەكی بەهێزی سیاسی و ناوخۆیی و هەرێمی هەبێت بۆ پاراستنی خاك و خەڵكی كوردستان، ئەم پەیوەندییە هاوبەشانەش بخاتە خزمەتی گەلەكەمان.
دەرگای گفتوگۆی یەكێتی كراوەیە
لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشەوە كاوان گەزنەیی وتی: یەكێتی خوازیاری پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتە لەسەر بنەمای هاوسەنگی و حكومەتێك كە گوزارشت لەتەواوی لایەنەكان و خەڵكی كوردستان بكات بەبێ جیاوازیی، هاوكات یەكێتی سوورە لەسەر ئەو بەڵێنانەی لە كاتی هەڵبژاردن بە خەڵكی هەرێمی كوردستانی داوەو دەرگای گفتوگۆمان كراوەیە.
ئەوەشی خستەڕوو: لەماوەی رابردوودا یەكێتی وەك حزبێكی ئازاو بوێرو دلێر دەستی بە گۆڕانكاریی ناوخۆیی كردو خۆی نوێكردووەتەوە بۆ قۆناغی نوێی خەبات و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان، هاوكات گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی یەكێتی بەشێوەیەكی ئەرێنی بەردەوامەو شوێن و پێگەی هەموو ئەندامانمان پارێزراوە.
یەكێتی پابەندە بە هاوپەیمانێتییەكەی لەگەڵ نەوەی نوێ
وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەندە بە هاوپەیمانێتییەكەی لەگەڵ نەوەی نوێ و بەردەوامین، چونكە سەرۆكی یەكێتی و حزبەكەی لەگەڵ یارو نەیار راستگۆن و سیاسەت لای ئێمە بریتییە لە شەفافییەت لە بڕیارو راستگۆیی لە جێبەجێكردن، تێدەگەین لەو كەسانەی دویانەوێت گرفت بۆ ئەو هاوپەیمانێتییە دروستبكەن، بەڵام ئێمە بڕوای تەواومان بە خۆمان و دۆستەكانمان و بە دیارییكراوی بە كاك شاسوارو جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەیە و جەختیش دەكەینەوە، هیچ مەترسییەك لەسەر هاوپەيمانێتییەكە نییەو وەك سەرۆك بافڵ دەڵێت: "ئەوەی دەیڵێین جێبەجێی دەكەین".
كاروان گەزنەیی وتیشی: لەنێوان جەنابی قوباد تاڵەبانی و جەنابی مەسرور بارزانی كۆبوونەوەیەكی ئەرێنی بەڕێوەچووە، بەڵام هیچ رێككەوتنێكی تێدا نەكراوەو باس لەدابەشكردنی پلەو پۆستی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم نەكراوە، ئەگەر رێككەوتن بكرێت ئاشكرای دەكەین.
ئەوەشی خستەڕوو: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، میراتێكی گەورەی لە پەیوەندی نێودەوڵەتی لە سەرۆك مام جەلالەوە بۆماوەتەوەو ئێستاش بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ پەیوەندییەكانمان لەئاستێكی دڵخۆشكەردان.
یەكێتی لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال داڕێژەری پڕۆسەی ئاشتی بووە
كاروان گەزنەیی راشیگەیاند: یەكێتی لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال داڕێژەری پڕۆسەی ئاشتی بووەو ئێستاش درێژەپێدەری ئەو كاروانەین و خوازیارین پڕۆسەكە ئەنجامی باشی بۆ خوشك و برایانمان لە باكوری كوردستان هەبێت.
لەكۆتاییشدا رایگەیاند: یەكێتی تەواوی پەیوەندییەكانی خستووەتە خزمەتی گەلەكەیەوەو لەسەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئەمریكاو ئێران، سەرۆك بافڵ رایگەیاند، ئێمە نابینە بەشێك لە جەنگ و ململانێكان و هەوڵدەدەین لەسەر مێزی گفتوگۆو بە دانوستان كێشەكان چارەسەر بكەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی وەستا رەسوڵ دەکات
05:13 PM - 2026-09-20 -
وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیـردەکرێن
03:28 PM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
09:30 AM - 2026-09-20 -
لهههرێمی كوردستان زهنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
09:04 AM - 2026-09-20
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 07:01 PM - 2026-09-20 كاروان گەزنەیی: یەكێتی سورە لەسەر ئەو بەڵێنانەی لەكاتی هەڵبژاردن بە خەڵكی كوردستانی داوە
وەزارەتی نەوتی عیراق: رۆژانە 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت
03:46 PM - 2026-09-20
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بنكەی پێدانی ڤیزای توركیا لەسلێمانی كرایەوە
12:37 PM - 2026-09-20
کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
11:46 AM - 2026-09-20
وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند
08:30 PM - 2026-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
جیهان 11:46 AM - 2026-09-20 -
هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵا بۆ كۆچی دوایی خاتوو خانم عومەر لەتیف
پرسەنامە 11:40 AM - 2026-09-20 -
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-09-20 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:18 AM - 2026-09-20 -
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی عومەر حەمەئەمین بەرزنجی
پرسەنامە 10:18 AM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
جیهان 09:30 AM - 2026-09-20 -
لهههرێمی كوردستان زهنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
کوردستان 09:04 AM - 2026-09-20 -
وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند
کوردستان 08:30 PM - 2026-09-19



.png)
.png)


دابەزێنە

