وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیـردەکرێن

عیراق 03:28 PM - 2026-09-20
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتی دارایی عیراق وەزارەتی دارایی

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتی دارایی عیراق

وەزیری دارایی عیراق، رایدەگەیەنێت بڕگەی بەهەمیشەییکردنی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی رۆژانە لەسەر میلاکی هەمیشەیی، لەنێو رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 جێگیر کراوە و رێکارە هونەرییەکان کۆتایی هاتووە و لە قۆناغی داواکارییەوە گوازراوەتەوە بۆ قۆناغی رێکارە رسمییەکان.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عیراق، لە میانەی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەدا، فالح ساری وەزیری دارایی جەختی لەسەر جێگیرکردنی دۆسیەی گرێبەستەکان و کرێکارانی ڕۆژانەلەناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا کردەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە: کە ئەم هەنگاوە دوای کارکردنی بەردەوامی بەشە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی دێت، کە خۆی لە سەرژمێریکردن و کۆکردنەوەی داتاو،  دابینکردنی بڕی تەرخانکراوی دارایی دەبینێتەوە.

 لە کۆتایشدا، وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەش کرد کە رێکارە هونەرییەکانی  ئەم دۆسیەیە  تەواو بووە و لە قۆناغی داواکارییەوە گوازراوەتەوە بۆ قۆناغی رێکارە رسمییەکان، تاوەکو لەگەڵ پەسەندکردنی یاساکەدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە