سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی وەستا رەسوڵ دەکات
پرسەنامە 05:13 PM - 2026-09-20
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی
دوایی خاتوو (خانم عومەر لەتیف) خوشکی هەڤاڵ وەستا رەسوڵ، لێپرسراوی ئەنجوومەنی
پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی وەستا رەسوڵ و
بنەماڵەکەیان کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ:
هەڤاڵی بەڕێز وەستا رەسوڵ، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پشتیوانی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خانم عومەر
لەتیف) خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم ماتەمە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە
تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات،
سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

