لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
جیهان 09:30 AM - 2026-09-20
Reuters
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك دەستپێدەكات و جەنگەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئۆكرانیا و مەترسییەكانی زیرەكی دەستكرد گفتوگۆی چڕۆ پڕیان لەبارەوە دەكرێت.
بڕیارە ڕۆژی 22ی ئەیلوول، خولی 81 هەمینی كۆبوونەوەی گشتیی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری نیویۆركی ئەمەریكا دەستپێبكات و لە كۆبوونەوەكەدا، كە بۆ دووەمین ساڵی لەسەریەك بە سەرۆكایەتیی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بەڕێوەدەچێت، نزیكەی 130 سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی وڵاتانی جیهان بەشداریی تێدا دەكەن.
قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕەپانی نێودەوڵەتی
تەوەرەی سەرەكیی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە بەردەوامیی جەنگی نێوان ئەمەریكا-ئیسرائیل دژ بە ئێران، كە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و ناسەقامگیریی ناوچەكە، هەروەها هەڕەشەی حوسییەكان بۆ سەر كەشتیوانی لە دەریای سوور نیگەرانیی لێكەوتووەتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا، بڕیارە مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، لەڕۆژی چوارشەممە و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، لەڕۆژی پێنجشەممە وتارەكانیان پێشكەش بكەن. لە بەرانبەردا، سەرەڕای ئەوەی مەحمود عەباس، سەرۆكی فەڵەستین، بەهۆی رەتكردنەوەی ڤیزا لەلایەن ئەمەریكاوە ناتوانێت بەشدار بێت، بەڵام كۆمەڵەی گشتی دەنگیدا كە بە ڤیدیۆ وتار پێشكەش بكات.
مەترسییەكانی زیرەكی دەستكرد (AI)
پەرەسەندنە خێراكانی زیرەكی دەستكرد و هۆشداریی سەركردەكانی تەكنەلۆژیا سەبارەت بە لەدەست دەرچوونی كۆنترۆڵی ئەم تیكنۆلۆژیایە، بوەتە جێگەی بایەخی لووتكەكە. ئەنتۆنیۆ گوتێرێش، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای دانانی سنوور و رێوشوێنی هاوبەشی كرد بۆ رێگریكردن لە كارەساتی گەورە. لە بەرامبەردا، دۆناڵد تڕەمپ ئەو مەترسییانەی بە "هەواڵی ناڕاست" وەسف كرد.
هاوكات بڕیارە سام ئالتمن، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئۆپینئای، لە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر ئەم بابەتە وتارێك پێشكەش بكات.
شەڕی ئۆكرانیا
لەپرسی ئۆكرانیادا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەی رووسیا، بەشداریی دەكەن، لە كاتێكدا تڕەمپ هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگە، گوتێرێس هۆشداریی دا لە كاریگەریی گەمارۆكانی دەریای رەش لەسەر ئاسایشی خۆراك و ئابووریی جیهانی.
جێی ئاماژەیە، شی جینگپینگ، سەرۆكی چین، بەشداریی لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ناكات و بڕیارە لە 24ی ئەیلوول لە واشنتۆن لەگەڵ تڕەمپ كۆببێتەوە، هەروەها ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە كە خولی سەرۆكایەتیی ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە كۆتایی ساڵی 2026دا كۆتایی دێت و پڕۆسەی هەڵبژاردنی جێگرەوەكەی هێشتا بەڕێوەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

