نزار ئامێدى: ئاشکراکردنی چارەنووسی قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئەرکێکی نیشتمانیی و مرۆڤدۆستانەیە
عیراق 04:55 PM - 2026-09-03
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک کۆمار
وێنەیەکى کۆبونەوەکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئەیلولی 2026 نزار ئامێدی سەرۆک کۆمارى عیراق لە
کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازیکرد لە تیمی نیشتمانی تایبەتمەند بە هەڵدانەوەی
گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە ئاشکراکردنی چارەنووسی
قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئەرکێکی نیشتمانیی و مرۆڤدۆستانەیە، جەختیشی کردەوە لە
گرنگی بەردەوامی هەوڵەکان بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان و دەرهێنانەوەی ڕوفاتەکان و
ناسینەوەی قوربانیان و گەڕاندنەوەی بۆ خێزانەکانیان، جەختی لە پێویستی دابینکردنی
دادپەروەری بۆ ئەو خێزانانە کردەوە کە هێشتا چاوەڕوانی هەواڵی ئازیزەکانیانن،
هەروەها بە دۆکیۆمێنتکردنی ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر گەلی عیراق ئەنجامدراون و
پاراستنی یادەوەری نیشتمانی.
سەرۆک کۆمار گوێی لە ڕونکردنەوەیەک گرت سەبارەت بە گرنگترین
دەستکەوتەکانی تیمەکە و ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، جەختیشی لە
پێویستی پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست و ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی پەیوەست بە
هەڵدانەوەی گۆڕەکان و تەواوکردنی ناسینەوەی ڕوفاتەکان بە گوێرەی بنەما یاسایی و
زانستییەکان کردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

