سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ دەستەی نەزاهە:یاسای پاداشتی هەواڵدەری گەندەڵی کارا بکەنەوە
عیراق 03:05 PM - 2026-08-29
نوسینگەی راگەیاندن
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق
ئەمڕۆ 29ی8ی2026 عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی
دەستەی دەستپاکی کرد و داوای کرد یاسای پاداشتی هەواڵدەری گەندەڵی کارا بکەن،
فەرمانیشی کرد کە مانگانە راپۆرتی خۆیان لەسەر پرسی گەندەڵی ئامادە بکەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی
عیراق، سەرۆکوەزیران سەردانی دەستەی دەستپاکی کردووە و لەگەڵ سەرۆکی دەستەکە و
راوێژکارانی پێشکەوتوو، کۆبووەتەوە و باسیان لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و
پاراستنی سامانی گشتی کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عیراق دووپاتی
کردووەتەوە کە جەنگ دژی گەندەڵی گەورەیە و دەستەی دەستپاکی هێڵی یەکەمی
رووبەڕووبوونەوەیەتی، بۆیە پێویستە دەستەکە مانگانە راپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن.
هەر لە سەردانەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی عیراق، رایگەیاندووە
بەدواداچوون بۆ پرۆژەکان لە سێ قۆناغ پێکدێت، کە دابەش دەکرێت بەسەر پرۆژە گەورە و
بچووکەکان، ئەمە جگە لەوەی فەرمانیکرد کە یاسای پاداشتی هەواڵگری گەندەڵی کارا
بکەنەوە و بەدواداچوون بۆ کارەکانی دەروازە سنوورییەکان بکەن و گەندەڵکاران ئاشکرا
بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

