یەدەگی دراوی بیانیی عیراق 79 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە
عیراق 01:44 PM - 2026-08-29
میدیاکان
دراوی بیانی لە عیراق
مەزهەر محەمەد
ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانیی وڵات
هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە، ئاماژەی بەوەشکردوە بەپێی خەمڵاندنەکانی سندوقی
نێودەوڵەتیی دراویش بۆ ساڵی 2026، کۆی یەدەگی عیراق گەیشتوەتە نزیکەی 79.2 ملیار
دۆلار.
مەزهەر محەمەد
ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو بڕە دراوە
بیانییە بەشی دابینکردنی هاوردەکردنی کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکانی زیاتر لە نۆ
مانگ دەکات.
ناوبراو رونیشی
کردوەتەوە، بەپێی پێوەرەژمێرییەکان، دابینکردنی زیاتر لە شەش مانگی هاوردەکردن بە
ئاستێکی ئارام دادەنرێت، بەڵام دابەزینی تۆمارکراوی ئەمساڵ پێویستی بە وشیاری و
بەدواداچوونی زیاتر هەیە تاوەکو ئاستی دڵنیایی لە دەست نەدرێت.
مەزهەر محەمەد
ساڵح ئاماژەی بەوەش کرد، یەدەگی دراوی بیانی رۆڵێکی سەرەکی لە پاراستنی
سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عیراقیدا دەگێڕێت و وەک هێڵی یەکەمی بەرگریی
دەستنیشان دەکرێت، چونکە بانکی ناوەندیی لە رێگەی دابینکردنی دۆلار
و پڕکردنەوەی داواکارییە یاساییەکانەوە ڕێگە لە فشارەکان دەگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

