سەرۆکوەزیرانى عیراق چەند بڕیارێکى دەرکرد
کوردستان 11:07 AM - 2026-11-24
PUKMEDIA
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ لەدوای ئاگاداربوون لە راپۆرتی لیژنە
تایبەتەکانی لێکۆڵینەوە لە بڕگەی بە قاچاغ بردنی نەوت، چەندین بڕیاری دەرکرد و
رێکاری پێویست دەگیرێتە بەر.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق چەند بڕیارێکی
تایبەتی عەلی فالح
زەیدی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، بڵاوکردەوە.
1. بەخشینی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان لە پۆستەكەی.
2. دوورخستنەوەی هەریەك لە؛ (فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك و فەرماندەی پۆلیسی كەركووك) لە پۆستەكانیان بەهۆی بەدواداچوون نەكردنیان بۆ دۆسیەی بەقاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەكان.
3. بەخشینی فەرماندەی لیوای یەكی پۆلیسی وزە و جێگرەكەی و بەڕێوەبەری هەواڵگریی لیوای یەكی پۆلیسی وزە و بەڕێوەبەری بەشی بازگەكانی لیواكە لە پۆستەكانیان.
4. ئاراستەكردنی سزای سەرزەنشتكردن بۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی لە پارێزگای كەركووك.
5. دوورخستنەوەی كاتی بۆ هەریەك لە؛ بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای نەوتی باكوور و جێگرەكانی، تا تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان لەلایەن دەستەی دەستپاكیی فیدراڵییەوە، هەروەها ڕەوانەكردنی بەڕێوەبەری پێشوو بۆ لێكۆڵینەوە.
6. بەخشینی بەڕێوەبەری بەشی پشكنین لە كەركووك سەر بە كۆمپانیای گشتیی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان؛ بەهۆی جێبەجێنەكردنی ئەركەكانی.
7. دوورخستنەوەی كاتی بۆ هەریەك لە؛ بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پیشەسازییە كانزاییەكان لە وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان، تا تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان لەلایەن دەستەی دەستپاكیی فیدراڵییەوە.
دووەم: ڕاسپاردە كارگێڕی و هونەرییەكان
1. ڕەوانەكردنی دۆسیە و سەرپێچییەكان بۆ دادگا و ڕاسپاردنی دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی بۆ لێكۆڵینەوە لەو سەرپێچییانەی خوارەوە و خستنەڕوویان لەبەردەم دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ناوەندی:
أ. وردبینیكردن لە گرێبەستەكانی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان كە لە نێوان كۆمپانیای نەوتی باكوور و كۆمپانیای "میحوەر ئەلفزی" و كۆمپانیاكانی دیكەدا واژۆ كراون و دڵنیابوونەوە لە تەواوی بڕە دابینكراوەكان.
ب. وردبینیكردن لە میكانیزمی ڕادەستكردن یان دابینكردنی نەوتی خاو لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە بۆ پاڵاوگەی بازیان و پاڵاوگەی كار و دڵنیابوونەوە لە هاوتابوونی بڕە دابینكراوەكان لەگەڵ بڕە وەرگیراوەكان.
ج. لێكۆڵینەوە لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی كۆمپانیای نەوتی باكوور؛ بەهۆی كەمتەرخەمی و كورتهێنانیان لە بەدواداچوون و بوونی سەرپێچی.
د. لێكۆڵینەوە لەو مۆڵەتانەی كە بە سەرجەم كارگەكان دراون لەلایەن وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانەوە (بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازی) و ئەو كۆمپانیایانەی بوونەتە هۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی.
هـ. لێكۆڵینەوە لەو بڕە پارانەی كە بۆ پاسەوانە مەدەنییەكانی تایبەت بە پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان خەرج كراون؛ لەبەرئەوەی لەسەر ئەرزی واقیع لە كۆمپانیای نەوتی باكوور بوونیان نییە.
و. لێكۆڵینەوە لەو سەرپێچییە تۆماركراوانەی كە تایبەتن بە نەبوونی پشكنینی تاقیگەیی و ئاشكراكردنی ئەو بڕە بەرهەمە نەوتییانەی لە ڕێگەی دەروازەكانی هەرێمەوە هەناردەی دەرەوەی عێراق كراون.
2. ڕێكارەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستانی عێراق و دەروازە سنوورییەكان:
أ. ڕاسپاردنی سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق بە پێنەدانی ڕەزامەندیی هەناردەكردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەكان تەنها لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە نەبێت، بۆ ڕێگریكردن لە تێكەڵبوونی دەسەڵاتەكان.
ب. وەرگرتنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان لە هەرێمی كوردستانی عێراق لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەكانەوە.
ج. ڕاسپاردنی وەزارەتی نەوت بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم ئەو كێڵگە نەوتییانەی سەر بە وەزارەتن و دەكەونە سنووری كارگێڕیی پارێزگاكانی (دیالە – كەركووك – سەڵاحەددین – نەینەوا)ـەوە كە لە ڕووی ئەمنییەوە لە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانی عێراقدان.
3. ڕێكارە ئەمنی و سەربازییەكان و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان:
أ. فەرماندەیی هێزەكانی سنوور ئەركی داخستنی دەروازە نافەرمییەكان دەگرێتە ئەستۆ لە چوارچێوەی سنوورە نێودەوڵەتییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لە نێویشیاندا دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
ب. ڕاسپاردنی وەزارەتی بەرگری بۆ ئەوەی لیواكانی گرنگیپێدانی هاوبەش (یەكەم – دووەم) سەرجەم ڕێگا خۆڵەكان لە نێوان پارێزگاكانی (دیالە – سەڵاحەدین – كەركووك – نەینەوا) و هەرێمی كوردستانی عێراق دابخەن.
ج. ڕاسپاردنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆ گرتنەدەستی سەرجەم كێڵگە نەوتییەكان و چاودێریكردنیان بە كامێرا، بەو كێڵگانەشەوە كە دەكەونە سنووری كارگێڕیی حكوومەتی فیدراڵی و لە ڕووی ئەمنییەوە لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێم"ـدان.
4. ڕێكارە هونەری و چاودێری و ئەندازیارییەكان:
أ. ئامادەكردنی میكانیزمێكی ڕوون كە جووڵەی بەرهەمە نەوتییەكان لە نێوان پارێزگاكان و لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە ڕێكبخات و سەرجەم لایەنەكان پابەند بن پێوە.
ب. بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای سەردەمیانە بۆ پاراستن و چاودێریكردنی بۆری و بیرە نەوتییەكان (نوێكردنەوەی سیستەمی نیشتمانیی دیجیتاڵی بۆ چاودێریكردنی هێڵەكانی نەوت و ئاشكراكردنی قاچاخچێتی).
ج. بەستنەوەی پێوەری ئەلیكترۆنی لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە لەسەر سەرجەم بیرە نەوتییە كاراكانی عێراق.
د. ئامادەكردنی گۆڕەپانی تایبەت لە بازگەكانی دەروازەی (سلێمانی – هەولێر – دهۆك) لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەر بە نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، كە فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت و پۆلیسی وزە و ئاسایشی نیشتمانی تێیدا جێگیر بن، هەروەها دروستكردنی تاقیگە لەو بازگانەدا بۆ پشكنینی ئەو بەرهەمانەی بەرەو ئەو پارێزگایانە دەردەچن.
هـ. ڕاسپاردنی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان بۆ گواستنەوەی سەرجەم كارگەكانی قیری ئۆكسێنراو و نەفتا كە دەكەونە سنووری كارگێڕیی پارێزگاكانی (دیالە، سەڵاحەددین، كەركووك و نەینەوا) و لە دەرەوەی كۆنترۆڵی ئەمنیی حكوومەتی فیدراڵیدان، بۆ ناوچەكانی دیكەی ناو هەمان ئەو پارێزگایانە لە ماوەی (6) مانگدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

