نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات

کوردستان 01:56 PM - 2026-11-24
سایتی نەوت و کانزاکان PUKMEDIA

سایتی نەوت و کانزاکان

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە هەنگاوێکی نوێدا وەرگرتنی نۆرەی ئۆنلاین بۆ سەردانیکردن رادەگەیەنێت و نەوت و  ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە هاووڵاتیان پسوڵە و بەڵگەنامە پێویستەکان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاندووە: بۆ لەمەودوا هاووڵاتیان پێش ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەراتییەکە بکەن دەتوانن بە شێوازی ئۆنلاین لە رێگەی 'QR'ـرەوە نۆرەی سەردانیکردن وەربگرن و لەکاتی وەرگرتنی نۆرە بە شێوازی ئۆنلاین لە رۆژی سەردانیکردنی هاووڵاتیان پێویستە پسوڵەی نۆرە و بەڵگەنامە پێویستییەکان لەگەڵ خۆیان بهێنن.

لەم هەنگاوەدا هاووڵاتیان لە کاتی سکانکردنی کیو ئاڕ کۆد بۆ وەرگرتنی نۆرە جۆر و کارەکانیان لە وەرگرتنی نۆرەدا دیاری دەکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە