riklam

بەردەوامی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە

جیهان 09:27 AM - 2026-10-22
بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئاژانسەکان

بەرزبونەوەی نرخی نەوت

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نه‌وت لەبازاڕەکانی جیهاندا به‌رزبوونەوە، هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌رده‌وامی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ بازاڕه‌كانی خستوه‌ته‌ دۆخێکی ئاڵۆزەوە.

لەگەڵ بەردەوامی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی کۆگاكانی ئەمریکا، نرخەکانی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا نزیک لە بەرزترین ئاستییەتی بەراورد بە پێنج مانگی رابردوو، بەپێی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمزیش، ئەمریکا و ئیسرائیل پلانیان هەیە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا لە 03/11 هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە ئەتۆمی و ژێرخانی وزەی ئێران فراوانتر بکەن، لە بەرامبەریشدا، تاران هۆشداری دەداتە ووڵاتانی ناوچەکە و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند دەکات.


نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت: بە ڕێژەی 1.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 110.02 دۆلار، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە ڕێژەی 0.9% بەرزبووەوە و گەیشتە 98.05 دۆلار.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket