riklam

رفعەت عەبدوڵڵا: کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان متمانەی مێژووییان بە یەکێتی هەیە

کوردستان 03:16 PM - 2026-10-22
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە PUKMEDIA

وێنەیەکى کۆبوونەوەکە

رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی یەكێتی

جێگری سەرۆکی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان سەردانی مەڵبەندی چەمچەماڵی کرد و رایگەیاند: بەهۆی سیاسەتە نیشتمانییە دروستەکەی، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان متمانەی مێژووییان بە یەکێتی هەیە.

بە ئامادەبوونی هەڤاڵان وەستا رەسوڵ لێپرسراوی ئەنجومەنی پشتیوانی و زیاد جەبار لێپرسراوی بۆردی رێکخستن و نەوشیروان ئەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندی چەمچەماڵ، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی چەمچەماڵ کۆبووەوە و جەختی کردەوە رێگا دروستەکە چالاککردنەوەی رێوشوێنە حزبی و رێکخراوەییەکانە و هێنانە پێشەوەی وزە و توانای نوێیە لە ئۆرگانەکانماندا.


PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket