riklam

وەزارەتی بازرگانی: 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریکی بۆ بەشە خۆراک دابیندەکرێت

عیراق 08:30 PM - 2026-10-16
گەیشتنی کەشتییەکە بۆ بەندەری عەقەبە ئاژانسەکان

گەیشتنی کەشتییەکە بۆ بەندەری عەقەبە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی پێکهاتەی خۆراکی عێراقی، ڕایگەیاند کە کەشتیی (Equinox Star) گەیشتە بەندەری عەقەبە و بڕی نزیکەی 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریکیی تێدایە کە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە دابینکراوە.

ئەندازیار لاما هاشم ئەلمووسەوی، لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختیکردەوە کە گەیشتنی ئەم کەشتییە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کۆمپانیایە بۆ دابینکردن و بەهێزکردنەوەی یەدەگی خۆراک، بە جۆرێک کە دڵنیایی بدات لە بەردەوامیی دابەشکردنی بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا.

وتیشی: کە تیمەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری لە کۆمپانیا دەستیان بە ڕێکارەکانی نموونەوەرگرتن و ئەنجامدانی پشکنینە تاقیگەییە پێویستەکان کردووە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە برنجەکە لەگەڵ تایبەتمەندییە جۆرییە پەسەندکراوەکاندا دەگونجێت و بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و کوالیتییەکەی، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ تەواوکردنی ڕێکارە رەسمییەکان تایبەت بە دابەزاندن و ئامادەکردنی بۆ دابەشکردن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket