riklam

زێلینسکی ستایشی سەرکردەکانی ئەوروپا دەکات

جیهان 08:10 PM - 2026-10-16
لوتکەی یەکێتی ئەوروپا ئاژانسەکان

لوتکەی یەکێتی ئەوروپا

لە میانی لوتکەی یەکێتیی ئەوروپا لە بڕۆکسل، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی ستایشی «سەرکردە ڕاستەقینەکانی» ئەوروپای کرد بەهۆی پشتیوانییە نەپچڕاوەکەیان، ئەمەش وەک وەڵامێکی ناڕاستەوخۆ بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ کە گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر ئۆکرانیا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر وێستگەکانی نەوتی ڕووسیا.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا هێرشی توندی کردە سەر زێلینسکی و ڕایگەیاند کە «مامەڵەکردن لەگەڵ زێلینسکی ئاڵۆزتر و قورسترە لە پۆتین»، ئەم ئاڵۆزییانەش دوای ئەوە هات کە ترەمپ ڕێککەوتنی بۆ هاوردەکردنی دیزڵی ڕووسی ئیمزا کرد بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی سوتەمەنی پێش هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول.

هاوکات ئۆکرانیا ڕووبەڕووی قەیران  بووەتەوە دوای تەواوبوونی مووشەکەکانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی (پاتریۆت)، بەهۆی ئەوەی واشنتن بەشێکی زۆری ئەم مووشەکانەی ئاڕاستەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، ئەمەش ژێرخانی ئۆکرانیای بەرامبەر هێرشە بالیستییەکانی ڕووسیا لاوازتر کردووە.

لە بەرامبەر هەڵوێستی واشنتن، بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ 22ەمین پاکێجی سزاکان دژی مۆسکۆ دەکەن و جەخت دەکەنەوە کە بەهۆی پابەندنەبوونی ڕووسیا بە ئاگربەستی وزە، گوشارە ئابووری و سەربازییەکانیان بۆ سەر مۆسکۆ زیاتر دەکەن.
 
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket