بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی كەركوك بۆ 450 هەزار بەرمیل بەرزدەکرێتەوە
کوردستان 03:07 PM - 2026-10-16
PUKMEDIA
کێڵگەیەکی نەوت
لە چوارچێوەی ستراتیژی حكومەت و وەزارەت عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كەركوك بۆ 450 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزدەكاتەوە.
باسم محەممەد خزیرە وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: وەزارەتەكەیان پلانی هەیە بەرهەمی نەوت لە چوار كێڵگەی نەوتی كەركوك بۆ 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرز بكاتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوت، لە چوارچێوەی ستراتیژی حكومەت و وەزارەت بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوت و غاز، بەڕێوەبردنی كارەكانی چوار كێڵگەی كەركوك، واتە كەركوك، بای حەسەن، خەباز و جەمبوور، لە كۆمپانیای نەوتی باكوور و كۆمپانیای غازی باكوورەوە گوازرایەوە بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی هاوبەشی ئەو كێڵگانە.
وەزیری نەوت رایگەیاندووە ، كۆمپانیای بی پی هاوبەشێكی ستراتیژییە لە بواری وەبەرهێنان لە نەوت و غازدا، و كاركردن بە گیانی یەك تیمی لەگەڵ ئەم كۆمپانیایە یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەركردنی ئاڵنگاری و كۆسپەكانی بەردەم پڕۆژەكە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، پڕۆژەكە لەگەڵ كۆمپانیا بەریتانییەكە تەنیا لە بەرهەمهێنان و وەبەرهێنانی نەوت و غازدا كورت نابێتەوە، بەڵكو لە قۆناغی داهاتوودا راهێنانی كادرەكانی وەزارەت، گواستنەوەی شارەزایی و تەكنەلۆژیا، هەروەك درووستكردنی ژێرخانی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتووانی ناوخۆیی دەگرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
روسیا و ئۆکراین لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن
03:05 PM - 2026-11-11 -
ئەمڕۆ كۆتایی بهدابهشكردنی مووچهی مانگی 10 دێت
10:45 AM - 2026-11-11 -
لە جیهاندا نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
09:11 AM - 2026-11-11 -
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات
11:11 PM - 2026-11-10
ئەمانەش ببینە
نزار ئامێدى چاوی بە ئەردۆغان و گۆتێرێس دەکەوێت
01:10 PM - 2026-11-11
16 ساڵ لەمەوبەر مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرایەوە
09:26 AM - 2026-11-11
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی دەبێت
10:29 PM - 2026-11-10
یەکێتی لە مۆسکۆ دیدگای کورد لەبارەی ئاستەنگەکانی پرۆسەی سیاسیی عیراق ڕووندەکاتەوە
09:47 PM - 2026-11-10
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەو میدیارێکی دێرینی شۆڕش بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:00 PM - 2026-11-10 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی بانکی دەدرێت بەخەڵکی کەرکوک
کوردستان 06:46 PM - 2026-11-10 -
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و گەلی تورکیا دەکات
کوردستان 05:39 PM - 2026-11-10 -
سەرۆک کۆمار بەشداری لە لووتکەی کەشوهەوا لە تورکیا دەکات
عیراق 04:32 PM - 2026-11-10 -
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: كۆڕبەندی ستراتیجیی سلێمانی بەستنەوەی شارەکەمانە بە جیهانەوە
کوردستان 04:26 PM - 2026-11-10 -
قوباد تاڵهبانی: تیمی یهكێتی بڕیارهكانی ئهنجومهنی سهركردایهتی جێبەجێ دەکات
کوردستان 04:10 PM - 2026-11-10 -
سەباح نوعمان: ژێرخانی وزە بە سیستمی بەرگری و رادار دەپارێزین
کوردستان 03:16 PM - 2026-11-10 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچیدوایی مام عوسمان
پرسەنامە 02:41 PM - 2026-11-10





.webp)
.webp)
دابەزێنە

