riklam

هێشتا ئەو دەرسمان دەدات

بیروڕا 02:58 PM - 2026-10-16
ستران عەبدوڵڵا PUKMEDIA

ستران عەبدوڵڵا

هەوڵ ئەدەیت چاوپۆشی لە کەموکوڕییەکانی خۆی و رەبعەکەی بکەیت، سا بەڵکو فەرامۆشی بێت، شتێک لە سەد هەڵە و چەوتی فێر بێت و دوبارەی نەکاتەوە ، چونکە دەزانیت مرۆڤ بە سروشت هەڵە دەکا و لە رێ لادەدا و دەچێتە سەر خۆڵەکە، کەچی دەبینی ئەو خۆی لێ دەبێتە ئوستازی پاکژی و بەم سبای ساڵحانە خڕمانی کردۆتەوە و ئەلفوبێی نەتەوە و نیشتمانپەروەریمان پێ دەڵێ. ناوی ناهێنم چونکە قەستم دیاردەکەیە، نەک بچمەکە و نازناوی رەبعەکەشی ناڵێم چونکە لاشەیەکی مردوون و لەپاش مردن رەحمەت باشە.

فیتنە و بەدگۆیی و بەدرەفتاری ئێوە هەموو مەمالیکی گرتەوە، کارێکتان کرد هەموو خەڵکتان بە نیشتمان و نەتەوە فێرکرد و کەڵەگاییتان زاڵکرد بەسەر وڵاتەکەماندا . هێشتان تۆ و ئێوە دەڵێن یار باقی و سوعبەت باقی.

لە جیاتیت و لە جیاتی رەبعەکەت شەرم لە نەتوانین و خەوشی ئەمرۆ دەکەین، کەچی وای کە هیچتان نەکردووە و کەمتان فەرمووە.

زامی نەتەوەیە و گەرەکە سارێژ ببێت کەچی ئەیکولێننەوە. دەتەوێ بە حزبی شەهیدان بوێری و یەکسانی بکەیت بە هەرچی و پەرچییەکان.

شەرمەزاری قیامەت بن، مادام بێ حەیایی باوە ئەمرۆ و دونیای فانیتان پڕ کردووە لە گەنوگو، لە شپرزەیی و شێپڕەوی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket