دەنگ بە جێگرانی سەرۆکوەزیران و وەزارەتەکانی دیکەی کابینەکەی زەیدی درا
عیراق 09:15 PM - 2026-10-15
واع
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگی لەسەر ئەو وەزارەتانە دا، کە لە کابینەکەی عەلی زەیدی پڕ نەکرابوونەوە، هاوکات سێ وەزارەتی نوێ زیاد کران و سێ جێگریش بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق متمانەیان پێدرا، بەڵام متمانەدان بە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.
دیلان غەفور وتەبێژی
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لە دانیشتنی
کەمێک لەمەوبەری پەرلەمانی عێراق دەنگماندا لەسەر تەواوکردنی کابینەی وەزاریی و
پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە جگە لە جێگری
سەرۆکوەزیران لە پشکی کوردو وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران.
پەیوەست بەو وەزیرانەی لە دانیشتنەکەدا متمانەیان پێدرا، ئەوە متمانە درا بە:
یاسین عیساوى بۆ پۆستى وەزارەتى ڕۆشنبیری.
محەمەد موسەوى بۆ پۆستى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى.
محەمەد دەڕاجى بۆ پۆستى وەزارەتى ئابووری ژمارەکان.
عەلى عەبدولهادى بۆ پۆستى وەزارەتى گەشتوگوزار
محەمەد سەمعان بۆ پۆستى وەزارەتى دەوڵەت.
ڕیباز حەملان بۆ پۆستى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە.
یاسر مالیکى بۆ پۆستى وەزارەتى ناوخۆ.
نایف شەممەرى بۆ پۆستى وەزارەتى بەرگرى.
سەفا کینانى بۆ پۆستى وەزارەتى وەرزش و لاوان.
قوتەیبە غازى بۆ پۆستى وەزارەتى پلاندانان.
حەیدەر بەها پۆستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
هەر لە دانیشتنەکەدا، هەر یەک لە محسین مەندەلاوی، لەیس خەزعەلی، محەمەد تەمیم وەک جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران متمانەیان پێدرا.
هاوکات، دەنگدان بە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و فارس بریفکانی بۆ جێگری سەرۆکوەزیران دواخرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر خێراتر دەکرێت و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن
04:19 PM - 2026-11-11 -
روسیا و ئۆکراین لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن
03:05 PM - 2026-11-11 -
ئەمڕۆ كۆتایی بهدابهشكردنی مووچهی مانگی 10 دێت
10:45 AM - 2026-11-11 -
لە جیهاندا نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
09:11 AM - 2026-11-11
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:59 PM - 2026-11-11 مەڵبەندی دیراسات و پەیمانگای توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن
پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
01:58 PM - 2026-11-11
نزار ئامێدى چاوی بە ئەردۆغان و گۆتێرێس دەکەوێت
01:10 PM - 2026-11-11
16 ساڵ لەمەوبەر مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرایەوە
09:26 AM - 2026-11-11
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی دەبێت
10:29 PM - 2026-11-10
زۆرترین خوێنراو
-
بۆ بەشداریکردن لەکۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان سەرۆک کۆمار گەیشتە تورکیا
عیراق 08:06 PM - 2026-11-10 -
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەو میدیارێکی دێرینی شۆڕش بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:00 PM - 2026-11-10 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی بانکی دەدرێت بەخەڵکی کەرکوک
کوردستان 06:46 PM - 2026-11-10 -
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و گەلی تورکیا دەکات
کوردستان 05:39 PM - 2026-11-10 -
سەرۆک کۆمار بەشداری لە لووتکەی کەشوهەوا لە تورکیا دەکات
عیراق 04:32 PM - 2026-11-10 -
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: كۆڕبەندی ستراتیجیی سلێمانی بەستنەوەی شارەکەمانە بە جیهانەوە
کوردستان 04:26 PM - 2026-11-10 -
قوباد تاڵهبانی: تیمی یهكێتی بڕیارهكانی ئهنجومهنی سهركردایهتی جێبەجێ دەکات
کوردستان 04:10 PM - 2026-11-10 -
سەباح نوعمان: ژێرخانی وزە بە سیستمی بەرگری و رادار دەپارێزین
کوردستان 03:16 PM - 2026-11-10






.webp)
دابەزێنە

