لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول بڵاوكرایەوە

کوردستان 05:02 PM - 2026-10-08
پارەی عیراقی PUKMEDIA

پارەی عیراقی

مووچە

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی خشتەكەش بە چوار رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت.

 ئەمڕۆ پێنج شەممە 8ى10ى2026، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی خشتەكەش یەک شەممە 11ى10ى2026 دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەكرێت و رۆژی چوار شەممە 14ى10ى2026 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.

 ئەمەش لەكاتێكدایە،  ئەمڕۆ پێنج شەممە 8ى10ى2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ بڕی ( 835.553.000.000 ) هەشت سەد و سی و پێنج ملیار و پێنج سەد و پەنجاو و سێ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولى فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە