riklam

قائیمقامی سلێمانی: رێگە بە بەرزكردنەوەی نرخ نادەین

کوردستان 09:04 AM - 2026-10-08
قائیمقامیەتى سلێمانى راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

قائیمقامیەتى سلێمانى

سلێمانی

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی جەخت لە بەردەوامی چاودێریكردنی بازاڕەكان دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: رێگە بە هیچ بازرگان و كاسبكارێك نادەن بڕیارەكەی حكومەتی عیراق بۆ گرانكردنی نرخی كاڵا و پێداویستییە سەرەكییەكانی هاووڵاتییان بقۆزێتەوە.

فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بەوەكالەت رایگەیاند: لەڕێگەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتەوە بەردەوام لە ناو بازاڕەكاندا بەدواداچوون دەكەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخەكان، ئاماژەی بەوەش كرد كە بڕیارەكەی حكومەتی عیراق بۆ دیاریكردنی بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بڕیارێكی كتوپڕ بووە، بەڵام سەرجەم ئەو كاڵا و شتومەكانەی ئێستا لە بازاڕدا هەن بە نرخی پێش بڕیارەكە هاوردە كراون و نابێت نرخەكانیان بەرز بكرێنەوە.

قائیمقامی سلێمانی بەوەكالەت ئاشكراشی كرد: رۆژانە لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانییەوە لیستی نوێی نرخەكانیان بەدەست دەگات و بەپێی ئەو لیستە چاودێریی بازاڕ دەكەن.

جەختیشی كردەوە: لیژنەكان بەردەوام چاودێری بازاڕ دەكەن و هەر كاسبكار و بازرگانێك نرخەكان بەرز بكاتەوە ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی و لێپێچینەوەی توند دەكرێتەوە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket