riklam

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، میدیاکاری دێرین شێخ جەمال بەسەر دەکاتەوە

کوردستان 03:24 PM - 2026-10-06
وەفدی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لەگەڵ میدیاکاری دێرین شێخ جەمال PUKMEDIA

وەفدی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لەگەڵ میدیاکاری دێرین شێخ جەمال

لە درێژەی سەردانەکانی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریدا بۆ لای کەسایەتی و نووسەران و میدیاکارانی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ  6ی10ی2026، وەفدێکی مەکتەب بە سەرپەرشتی لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، لە شاری سلێمانی سەردانی میدیاکاری کورد و یەکێتی، هەڤاڵ شێخ جەمال، کادری دیارو بێژەری دێرینی ئێزگە و تەلەفزیۆنی گەلی کوردستانیان کرد.

لە دیدارێکدا دوای پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی وەفاو رێزو خۆشەویستی، وەفدەکەی مەکتەب پێزانینی خۆیان بۆ مێژووی درەوشاوەی هەڤاڵ شێخ جەمال دەربڕی وەک کاراکتەرو ناوێکی دیار لە میدیای کوردیدا، بە شەوق و ستایشەوە هەندێ لە سەربوردەو رووداوەکانی رابردووی کارکردنیان لە ئێزگەی سەردەمی شاخ و شۆڕش و تەلەفزیۆنی سەردەمی شار لەگەڵدا گێڕایەوە.

 لە بەرامبەردا شێخ جەمال، زۆر سوپاسی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی کردو زۆر دڵخۆش بوو بە سەردانەکەو کۆمەڵێک یادەوەریی سەردەمی کارکردنی خۆی لە راگەیاندنی یەکێتی وەبیر هێنایەوە، بە تایبەتی لە سەردەمی هەڤاڵ مام جەلالدا، لە کۆتایی دیدارەکەشدا وەفدەکەی مەکتەب هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەڕێزی خواست و چەند وێنەیەکی یادگارییان لەگەڵدا تۆمار کرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket