riklam

چوار خوێندکاری کورد لە سعودیە لە پێشبڕکێی بیرکاریی هزریدا پلەی نایابیان بەدەستهێنا

کوردستان 02:03 PM - 2026-10-06
 خوێندکارێکی کورد لە سعودیە دوای سەرکەوتنی ئاڵای کوردستان بەرزدەکاتەوە تایبەت

خوێندکارێکی کورد لە سعودیە دوای سەرکەوتنی ئاڵای کوردستان بەرزدەکاتەوە

چوار خوێندکاری کورد لە سعودیە لە پێشبڕکێی بیرکاریی هزری بۆ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی، توانیان لە کۆی 210 بەشداربوو، پلەی نایاب بەدەستبهێنن، کە سێ خوێندکاریان لە قەزای پیرەمەگرونن و ئەوی دیکەش لە پارێزگای هەولێرە.

د.ئالان حمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، پێشبڕکێی بیرکاریی هزری بۆ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی سعودییە بە بەشداریی 210 خوێندکار لە وڵاتانی کوردستان، سعودییە، جەزائیر، تونس، میسر، سودان، فەلەستین، عیراق و مەغریب بەڕێوەچوو.

دەشڵێت: چوار خوێندکاری کورد هاوشانی وڵاتان بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداربوون و ئەنجامی نایابیان تۆمار کرد، کە خوێندکارێکیان لە هەولێرە پایتەختە بەناوی عەبدولڕەحمان ئاراز لە قوتابخانەی کامبریج  و توانی لە قورسترین ئاستدا ، ئاستی H زۆرترین پرسیار وەڵام بداتەوە و پلەی یەکەمی زێڕینی باڵا بەدەست بهێنێت.

 هاوکات سێ خوێندکاری دیکەش لە  قەزای پیرەمەگروون بوون کە بریتین لە: هامنۆ: لە ئاستی F پلەی زێڕینی بەدەست هێنا، ڕۆڤار: لە ئاستی C پلەی زێڕینی بەدەست هێنا، ڕاڤێل: لە ئاستی G پلەی زیوی بەدەست هێنا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم پێشبڕکێیە بۆ دووەمین ساڵی بەردەوامە و خوێندکارانی کورد بەشداری لەم پاڵەوانیەتییەدا دەکەن و ئەنجامی نایاب تۆمار دەکەن.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket