riklam

کەشناسیی هەرێم: بارانی زیاتر دەبارێت

کوردستان 11:23 AM - 2026-10-06
بارانی بەلێزمە PUKMEDIA

بارانی بەلێزمە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبێت و هەندێ کات شێوازی دابارین دەگۆڕێت بۆ لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە تریشقە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 6ی10ی2026، بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور، کە رویی لە ناوچەکە کردووە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانبارین بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە: پێشبینی دەکرێت رێژەی باران بارین لە ناوچە دەشتاییەکان و شاخاوییەکان لە نێوان (3 بۆ 8) ملم دا بێت.

لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی رایگەیاندووە: کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور بە لاوازی دەمێنێتەوە لەسەر ناوچەکە و پلەکانی گەرماش سێ بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:24 پلەی سیلیزی
گەرمیان:26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:18 پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket