riklam

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا کۆبووەوە

کوردستان 05:53 PM - 2026-10-05
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم و د.دانیال کرێبەر باڵیۆزی ئەڵمانیاو نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم و د.دانیال کرێبەر باڵیۆزی ئەڵمانیاو

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی کرد لە دانيێل كرێبه‌ر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان  و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.


لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەممە (5/10/2026) لە هەولێر بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان و کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان. قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی هێزەکانی ئەڵمانیای کرد لە عێراق و هەرێمی کوردستان و بەپێزانینەوە ئاماژەیدا بە هاوکارییەکانی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان. 


لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بە گرنگییەوە باس لە پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە دەرگای هەرێمی کوردستان بەڕووی وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیادا کراوەیەوە و حکومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو جۆرە کارئاسانییەک پێشکەشی وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتەدا بکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket