riklam

تیرۆرستێكی داواكراوی داعش لە سلێمانی دەستگیركرا

کوردستان 12:03 PM - 2026-10-05
تیرۆرستی داواكراو راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر

تیرۆرستی داواكراو

سلێمانی

پاش بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر توانییان تیرۆرستێكی داواكراو دەستگیر بكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد: تیرۆرستی دەستگیركراو ئەندامی بەناو رێكخراوی تیرۆرستیی داعش بووە و لە (فرقە 210)دا چالاكی كردووە. هەروەها باوكی لەڕیزەكانی داعشدا لە (ویلایەتی باكووری بەغدا) فەرماندەی مەفرەزەی سەربازی بووە، پاشان كراوەتە والی (فەللوجە).

راشیگەیاند: باوكی لە قەزای ئەبو غرێب لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانیدا كوژراوە، هەروەها برایەكی لە ناوچەی نباعی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراوە.

ئەوەشی خستەڕوو: تیرۆرستی دەستگیركراو، پاش رووخانی داعش، رووی لە شاری سلێمانی كردووە و لەوێ نیشتەجێ بووە، لە هەمان كاتدا وەك ئەندامێكی چالاكی رێكخراوەكە لە سنووری سلێمانی بەردەوام بووە لە چالاكییەكانی تا ئەو كاتەی لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆرەوە دەستگیركرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket