riklam

نێچیرڤان بارزانی: باشترین وەفاداری بۆ سەرۆک مام جەلال یەکڕیزییە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان

کوردستان 07:35 PM - 2026-10-03
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، بە وپەڕی رێز و پێزانینەوە یادی سەركردەیەكی گەورەی نیشتمانی دەکەنەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عیراق تەرخان کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:


لە ساڵیادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانیدا، بەوپه‌ڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەینەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عیراق تەرخان کرد و لە سەختترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو.

باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جه‌لال ئەوەیە کە گفتوگۆ، ته‌بایی و یه‌کڕیزی بکەینە ڕێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عیراق.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket