riklam

سێ کەس لە هەرێم بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانیان لەدەستدا

کوردستان 08:09 PM - 2026-10-02
دیمەنێکی هەورە بروسکە میدیاکان

دیمەنێکی هەورە بروسکە

ئەمڕۆ 2ی10ی2026، بەهۆی هەورە بروسکەوە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ژنێکیش بریندار بوو.

لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور، رایگەیاند: ئەمڕۆ شوانێکی تەمەن 24 ساڵی بەنەتەوە سووری لە گوندی ئالان لە ناحیەی زەڕایەن بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و دوای رێکارە ئیدارییەکان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

لەلایەکی دیکەوە، لە گوندەکانی ئاخجەمەشەد و ئەلبۆ سەباح  لە سنووری خورماتوو، دوو کەس بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیان لەدەستدا.

هەر ئەمڕۆ   لە گوندی دێڵزەی سەر بە قەزای چۆمان، هەورەبروسکە لە ماڵێکداوە و بەهۆیەوە ژنێک بریندار بوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket