riklam

کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە

کوردستان 10:30 AM - 2026-10-02
باران بارین PUKMEDIA

باران بارین

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و باران بارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کاتدا هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

بەپێی کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ 2ی10ی2026، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچری لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران و هەندێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت وە لە هەندێک کاتدا هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما  بە ( 1 - 2 ) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:28 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

پەیوەست بە کەشی سبەینێ، 3ی10ی2026، کەشناسی پێشبینی دەکات،ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە .

دەشڵێت: پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket