riklam

پارێزگای سلێمانی لەماڵتا رۆڵی رەوەندی كوردی لەپەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا دەگێڕێت

کوردستان 08:50 PM - 2026-10-01
كۆڕبەندی باڵای هاوبەشانی پرسی كۆچی نێوان ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستی لە ماڵتا راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی

كۆڕبەندی باڵای هاوبەشانی پرسی كۆچی نێوان ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستی لە ماڵتا

سلێمانی

نوێنەری پارێزگای سلێمانی بەشداریی كۆڕبەندی باڵای هاوبەشانی پرسی كۆچی نێوان ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستی لە ماڵتا كردو ڕۆڵی پارێزگاكەی لە بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان ڕەوەندی كوردی و كۆمەڵگەی دایك و خانەخوێدا خستەڕوو.

رۆژانی 29 و 30 ی ئەیلوولی 2026، ئەندازیار شەماڵ ئەبوبەكر ڕێكخەری ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسكۆ، بە نوێنەرایەتی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، وەك پانێڵیست بەشداریكرد لە كۆڕبەندی باڵای هاوبەشانی پرسی كۆچی نێوان ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست لە زانكۆی ماڵتا، كە لەلایەن بەرنامەی جیهانیی یەكێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری تاراوگەكان (EUDiF) ڕێكخرابوو.

لە كۆڕبەندەكەدا وەزیرە باڵاكان، باڵیۆزەكان، بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا و بەرپرسانی نێودەوڵەتی و ڕابەرە دامەزراوەییەكان، نوێنەرانی باڵای حكومەت، دامەزراوە ئەوروپی و نێودەوڵەتییەكان، شارەزایانی كۆچ و ئەكادیمیستەكان و ڕێكخراوی ڕەوەندەكان ئامادەبوون، بەمەبەستی تاوتوێكردنی داهاتووی هاوبەشانی كۆچ وخۆڕاگریی و هاوكاریی هەرێمایەتییان.

بەرنامەی جیهانیی یەكێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری تاراوگەكان (EUDiF) میكانیزمێكی پاڵپشتی دارایی یەكێتی ئەوروپایە و لەلایەن ناوەندی نێودەوڵەتی پەرەپێدانی سیاساتی كۆچ (ICMPD)یەوە بۆ بەهێزكردنی هاوكاریی لەنێوان دامەزراوە گشتییەكان و ڕێكخراوەكانی ڕەوەند لە سەرانسەری جیهاندا، جێبەجێ دەكرێت. 

نوێنەری پارێزگاری سلێمانی، لە پانێڵێكی EUDiF دا، لەگەڵ نوێنەرانی ڕەوەندەكانی ماڵدۆڤا، ئۆكرانیا، لوبنان، سوریا، سودان، و ئەوروپادا لەبارەی ئەو پرسەوە دوان و تیشكی خستەسەر ڕۆڵی پارێزگای سلێمانی، كە وەك پردێكی بەهێزی پەیوەندیی نێوان سەرمایەی مرۆیی و پیشەیی و هۆشمەندیی و سیاسیی و كلتوریی نێو كۆمەڵگەكانی ڕەوەندی كوردی و دامەزراوە و چالاكییە كۆمەڵگەییە ناوخۆییەكان، لە كاركردن بۆ ڕیفۆرمی یاساكانی كۆچ، و پشتگیریی بەهرەمەندانی ڕەوەند، و وەبەرهێنان، و ئاڵوگۆڕی كلتوریی و گەشەپێدانی گەنجان و بەهێزكردنی دەركەوتنی ڕەوەندی كوردیی لە هەردوو كۆمەڵگەكانی دایك و خانەخوێیاندا، ڕۆڵی گێڕاوە.

بەستنەوەی بەشدارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكانی پارێزگاری سلێمانی لە بواری كۆچ و تاراوگەدا بە EUDiF ەوە، بە سوپاسەوە بەرهەمی دەسپێشخەرییەكی فەرزان نەجمەدین ئەندامی چالاكی ڕەوەندی كوردییە لە هۆڵندا، بە پشتگیریی دانەبڕاوی پارێزگاری سلێمانی و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كۆچIOM  و بەڕێوەبەرێتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و چالاكوانانی ڕەوەندی كوردیی، كە بەهۆیەوە پەیوەندییەكانی ڕەوەند لە پەیوەندی تاكەكەسییەوە بۆ هاوبەشیی بەرهەمدار و دامەزراوەیی و دوولایەنەی سوودبەخش بەرەوپێشچوون، و بەشداریی ڕەوەندی كوردیی لە گەشەپێدانی ناوخۆیی و بەستنەوەی ناوخۆ بە كۆمەڵگەی هاوكاریی نێودەوڵەتییەوە بەهێزتر كردووە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket