riklam

كەشناسی: كەشوهەوا ناجێگیر دەبێت

کوردستان 10:34 AM - 2026-10-01
ناجێگیریی كەشوهەوا AI

ناجێگیریی كەشوهەوا

كوردستان

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: لەئەنجامی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست كەش وهەوا بە گشتی ناجێگیر دەبێت و باران بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ 1ی 10ی 2026، لەئەنجامی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست كەشوهەوا بە گشتی ناجێگیر دەبێت، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و باران بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت لە هەندێك ناوچەش هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت.

راشیگەیاندووە: سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی گەرمیان باران بارین دەست پێدەكات و لە كاتەكانی ئێوارە لە زۆربەی ناوچەكان باران بارین بە لاوازی و پچڕپچڕی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت: 

هەولێر: 30  پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆك: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی 
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 30  پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 34  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی

كەشناسی راشیگەیاندووە: سبەی هەینی 2ی 1ی 2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچری دەبارێت، لەكاتەكانی بەیانیش لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران باران دەبارێت،پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ كاریگەریی باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە هەندێك كات ئەگەری بوونی هەورە بروسكە هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تا 2 پلە نزمتر دەبنەوە و بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 29  پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:29 پلەی سیلیزی 
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 27  پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 33  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket