riklam

پەیوەندی نێوان کوردستان و میسر بەهێزتر دەکرێت

کوردستان 08:44 PM - 2026-09-29
پەیوەندی نێوان کوردستان و میسر بەهێزتر دەکرێت تایبەت

پەیوەندی نێوان کوردستان و میسر بەهێزتر دەکرێت

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە  29ی9ی2026، د.یوسف گۆران لیێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەڵبەندەکە بە یاوەری هەڤاڵان ستران عەبدوڵا و فەرید ئەسەسەرد و د. مۆفەق خالید و مەلا یاسین نوێنەری یەکێتی لە میسر و سمکۆ هەڵمەت و توێژەرانی مەڵبەندی دیراسات، پێشوازییان کرد لە وەفدێکی رۆشنبیری وڵاتی میسر.

لە دیدارێکدا پەیوەندی دوو قوڵی نێوان هەردوولا دووپاتکرایەوە و تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندیی کلتوری و رۆشنبیری نێوان هەردوولا کرایەوە، هەروەها پەیوەندییە ئەکادیمییەکان و چۆنیەتی گەشەپێدانی بوارە زانستی و ئەکادیمییەکان جەختی لەسەر کرایەوە بەتایبەت ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و بەشداری کۆنفرانس و ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و خوێندکاران.

لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لەو پەیوەندییە بەهێزەی سەرۆک مام جەلال کرد لەگەڵ رۆشنبیرانی میسر و بە پێویستیان زانی کاری هاوبەش بکرێت بۆ پتەوترکردن و رێکخستنەوەی پەیوەندیی کلتوری و رۆشنبیری نێوان کوردستان و میسر، دواتریش بارودۆخی ناوخۆیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی ناوچەکە بە گشتی تاوتوێکران و گفتوگۆی چڕیان لەبارەوە کرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket