riklam

قوباد تاڵەبانی سەردانی بنەماڵەی دکتۆر کەمال شاکر دەکات

کوردستان 11:33 AM - 2026-09-29
قوباد تاڵەبانی  سەردانی بنەماڵەی دکتۆر کەمال شاکر دەکات راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی سەردانی بنەماڵەی دکتۆر کەمال شاکر دەکات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر کەمال شاکر، کەسایەتیی سیاسیی ناسراو و سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی و یەکەم وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر سەردانی خانەوادەی کۆچکردووی کرد.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمیی خۆی لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری دکتۆر کەمال شاکر، خەبات و تێکۆشانی سیاسی و خزمەتە بەرچاوەکانی کۆچکردووی بەرز نرخاند و هیوای تەندروستی و ئارامی بۆ خانەوادە بەڕێزەکەی خواست.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket